Accessibility links

هادی سۆفیزادە: لەساڵی 2019 تا 2021 کێشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ئاراستەیەکدا دەروات ڕۆڵی ئێران کەمبکرێتەوە


Hadi Sofizadeh
Hadi Sofizadeh

لەم هەفتیەدا شانشینی سعودیە 3 کۆبوونەوەی لووتکەی وڵاتانی کەنداو وڵاتانی عەرەبی و هەروەها وڵاتانی ئیسلامی دژ بە ئێران ڕێکخست، مەبەست یاخود ئامانجی لەم 3 کۆبوونیەوە چیبوە؟.

بەرپرسانی ئاسایشی نیشتمانی وڵاتانی ئەمریکا و ڕوسیا و ئیسرائیل بەنیازن لەچەند ڕۆژی داهاتوودا لەئۆرشەلیم کۆببنەوە، وەک دەڵێن بۆ "کۆنترۆڵکردنی ئێران"ـە بەتایبەتی لەسوریادا، ئایا ئەم جۆرە کۆبوونەوەیە لەئاستی ئەو ئەنجومەنانە، دەرنجامی کارکردن بۆ لاوازبوونی ئێرانی لە سوریادا لێدەکەوێتەوە؟.

ئێران دەڵێت " لەناوچەی کەنداودا کەشتیە چەنگیەکانی ئەمریکا لەمەودای مووشەکەکانی ئێراندایە، هەروەها ئاگاهی ئەدات لەوەی ئەگەر جەنگ دەستپێبکات ئەوا نرخی نەوت لەجیهاندا دەچێتە 100$ دۆلار یاخود زیاتر، ئەگەر ئەم پێشبینیەی ئێران راست بێت!، ئایا جیهان دەچێتە ئەو قۆناغەی پشێوی ئابوری لێبکەوێتەوە؟

پێشتر ئێران دەیگوت مادام ئەمریکا لە ڕێکەوتنی ناوەکی دەرچوە، ئەوا لە سەر هیچ بنەمایەکی نوێ لەسەر ئەو دۆسێیە دانسوتاندن ناکەین، بەڵام لەئیستادا لەزاری سەرۆک وەزیرانی ئێران، ڕۆحانی دەڵێت ئێمە دانوستاندن دەکەین بەڵام لەژێر فشاردا ئامادەنین، هۆکاری ئەم گۆڕانکاریە لەهەڵوێست ولێدوانی ئێراندا چیە؟

بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارانە لەگفتووگۆیەکدا لەگەڵ وریا کاڵێ بۆ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا، هادی سۆفیزادە نووسەرو لێکۆڵەرەوەی سیاسی دەڵێت "سعودیە وەک جەمسەرێک دەیەوێت خۆی لە داڕشتنەوەی جیهانی عەربدا نیشان بدات"، هەروەها دەڵێت "کێشەی ئێران و وڵاتانی عەرەبی بەتایبەتی سعودیە لەئاستێکی مەترسیداردایە و سعودیە ئەیەوێت بەهر شێوەیەک بێت کۆدەنگیەک کۆ بکاتەوە بە پێوانەی نێونەتەوەیی سیاسەتەکانی ئێران لەناوچەکەدا پاشەکشە پێبکەن".

دەشڵێت " لەساڵی 2019 تا 2021 کێشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ئاراستەیەکدا دەروات ڕۆڵی ئێران کەمبکرێتەوە و چارەنوسی سوریا بۆ ناو کۆمەڵگای عەرەبی بگەڕێتەوە، هەروەها فشارەکان لەسەر تورکیاشە، ئێران و تورکیا پاشماوەی دوو ئیمپراتوریەتی سەفەوی و عوسمانین، ئەمانە گەورەترین کۆسپی داڕشتنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوین".

سۆفیزادە دەشڵێت "کێشەکانی ناوچەکە ڕوسیای ناچار کردوە سیاسەتی خۆی لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیلدا ڕێکبخات"، " شەڕی سوریا لەڕاستیدا شەڕی گواستنەوەی وزەیە".

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:41 0:00

XS
SM
MD
LG