Accessibility links

ڕوسیا دەڵێت کۆتاییهێنان بە شەڕ لە ئیدلبی سوریا بەرپرسیارێتی تورکیایە


ڕۆژی هەینی کرملن ڕایگەیاند ئەوە بەرپرسیارێتی تورکیا بوو کە ڕێگە بگرێت لە سەرهەڵداوانی پارێزگای ئیدلبی سوریا تەقە بکەن لە خەڵکی سڤیل و ئامانجەکانی ڕوسیا، و ئاماژەی بەوە کرد بەردەوام دەبێت لە پشتیوانی کردنی هێرشەکانی حکومەتی سوریا لەوێ سەرەڕای ناڕەزایەتی ئانکەرە.

ئەم هێرشە یەک مانگەییە گەورەترین سەرهەڵدانی شەڕ بوو لە نێوان سەرۆک بەشار ئەسەد و دوژمنە یاخیبووەکانی لەوەتای هاوینی ڕابوردۆوە، و بۆتە هۆی زیادبوونی مەترسییەکانی سەرهەڵدانی قەیرانی مرۆیی لە کاتێکدا هەزاران کەس بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانەوە هەڵدێن بۆ سنوری تورکیا.

سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان درەنگانێکی ڕۆژی پێنجشەممە بە هاوشانە ڕوسیاییەکەی ڤلادمێر پوتنی ڕاگەیاند کە دەخوازێت ئاگربەستێک لە ئیدلب ئەنجام بدات بۆ ڕێگەگرتن لە کوژران و ئاوارەبوونی زیاتری خەڵکی سڤیل.

ئۆفیسی ئەردۆگان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەردۆگان لە میانەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا بە پوتنی گوتوشە سوریا پێویستی بە چارەسەری سیاسی هەیە.

XS
SM
MD
LG