Accessibility links

ڕێبەری حزبوڵا بەڵێن دەدات ڕووبەڕووی پلانی ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ببێتەوە


حزبوڵای لوبنان کە ئێران پشتیوانی دەکات ڕۆژی هەینی بەڵێنی دا ڕووبەڕووی پلانی ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ببێتەوە کە سەرۆک دانۆڵد ترامپ بە " ڕێککەوتنی سەدە" ناودێری کردووە.

حەسەن نەسوڕلا ڕێبەری بزوتنەوەیەکی پڕچەکی شیعە، ڕایگەیاند بڕواناکات واشنتن و هاوپەیمانانی هێرش بکەنە سەر تاران لە کاتێکدا دەزانن نرخەکەی گران دەبێت.

لەشکری ئەمەریکا هێزێکی زۆری ڕەوانەی ناوچەکە کردووە لە ناویاندا کەشتی فڕۆکە هەڵگر و بۆمبهاوێژی B-52 بۆ ڕووبەڕووبونەوەی هەڕەشەکانی ئێران.

نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ ئێران دەڵێت ئەو هەنگاوانە پاشەکشێی بە ئێران کردووە. بەڵام گوتیشی واشنتن وەڵامی هەر هێرشێک بە هێزی لەشکری دەداتەوە، لە کاتێکدا ڕێبەرانی وڵاتانی عەرەب ڕۆژی پێنجشەممە کۆبوەنەوە بۆ تاوتوێکردنی هەڕەشەکانی ئێران.

نەسروڵا لە وتارێکی تەلەفیزیۆنیدا بەبۆنەی ڕۆژی قودسەوە گوتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەزانێت " شەڕی دژ بە ئێران لە سنوری ئێراندا ناوەستێت و تەواوی ناوچەکە گڕدەگرێت.. . هەمو هێزەکانی ئەمەریکا و بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکە شکستدەهێنن."

پاشان حەسەن نەسروڵا پلانەکەی ئەمەریکا بۆ کۆتایی هاتن بە ناکۆکییەکانی ئیسرائیل و فەلەستینییەکان کە لەلایەن ڕاوێژکاری باڵایترام کە زاواشیەتی، جێرد کۆشنەرەوە ڕێبەرایەتی دەکرێت بە " تاوانێکی مێژوویی" لەقەڵەم دا کە دەبێت ڕێگەی لێبگیرێت.

XS
SM
MD
LG