Accessibility links

عێراق باری نائاسایی لەسەر کێڵگەی نەوتی مەجنوون هەڵدەگرێت


وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت وڵاتەکەی ئەو باری نائاساییەی هەڵگرتووە کە بەهۆی لافاوەوە لە کێڵگەی نەوتی مەجنوون لە باشوری وڵاتەکە ڕایگەیاندبوو.

سامر غەزبان لە بەیاننامەیەکیدا کەلەسەر ماڵپەڕی وەزارەتی نەوتی عێراقی بڵاو کراوەتەوە دەڵێت لافاوەکان هیچ کاریگەرییەکی نەبووە بەسەر کێڵەگەکەی کە 240 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا بەرهەم دەهێنێت.

ئەو باری نائاساییە وەکو پاراستنی کێڵگەکە لە دەمی لافاوەکانی ناوچەکە لە وەرزی بەهار ڕاگەیەندرا.

پاش کشانەوەی کۆمپانیایەکی هۆڵەندی، کۆمپانیای سەر بە دەوڵەتی بنکە لە بەسڕە ئۆپەراسیۆنەکانی ئەو کێڵگەیەی گرتە ئەستۆ.

عێراق پلانیشی ڕاگەیاندووە بۆ زیادکردنی بەرهەمەکانی کێڵگەی مەجنوون بۆ 450 بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا هەتا ساڵی 2021.

XS
SM
MD
LG