Accessibility links

ئەگەر ئێمە یەک دەنگ بین تورکیا ئەو شێرە نییە کە خۆێ نیشان دەدات


Rebwar Rashid
Rebwar Rashid

ئەگەر ئێمە بێت و یەک دەنگ بەرامبەر بە تورکیا راوەستین، تورکیا ئەو شێرە نییە کە خۆێ نیشان دەدات

تورکیا لە درێژایی ساڵاندا لە رێگای زەمین و ئاسمانەوە باشوری کوردستان بۆمباران و تۆپباران کردووە، بەڵام هێڕشی ئەم جارەی کە بە کرداری چڕنووک ناونراوە بە فەرماندەیی و چاودێری وەزیری بەرگری و ژنڕاڵە باڵاکانی تورکیادا بوە و بەلای کەم 10 فرۆکەی F4 – F16 و چەندین هیلیکۆپتەر تێدا بەشداری کردووە. ئاخۆ چ هۆکارێک لە پشت هێڕشێکی وا گەورەدایە؟ ئەم کردارە لەشکەریە لە کاتێکدا دێت کە لە هەمان رۆژ نێچیرڤان بارزانی وەکو سەرۆک هەرێمی کوردستان هەڵدەبژرێت و سەرۆک کۆماری عێراق سەردانی ئەنکارا دەکات، ئاخۆ ئەم رووداوانە بە هەڵکەوت بوە یان پێکەوە گرێدراوون؟ ئاخۆ لە دانۆستاندنەکانی نێوان سەرۆک کۆماری تورکیا و سەرۆک کۆماری عێراق باس لەو پێشیلیانە هاتووەتە ئاراوە کە لەشکەری تورکیا لە سەروەری عێراق دەیکات؟

رێبوار رەشید هاووسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان KNK لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " هۆکارەکەی ئەوەیە خەباتی ئازادی خوازی خەڵکی کوردستان بە هێزتر و بە هێزتر ئەبێ، بۆ نموونە لە رۆژئاوای کوردستان سەرکەوتنەکان بەردەوامە، رۆژئاوای کوردستان بەرەو سەقامگیری دەچێ، دۆخی ئێران باش نییە، هەر وەها باشوری کوردستان سەرەرای ئەوەی درووستبوونی حکومەتێکی هەرێم لەوێدا بەداخەوە دووا کەوتووە، بە هەر حاڵ باشور هەرێمێکی ئازادە، وە هەر وەها سەرکەوتنە یاسایی و سیاسیەکانی هەدەپ، وە هەر وەها بەرخۆدانە رۆژانەکانی ناو باکوری کوردستان، هەموو ئەوانە وایانکردووە دەوڵەتی تورکیا ناچار بێ هێڕشێکی وا سەربازی بەرچاو بخاتە پێش ".

Barham Salih and Erdogan
Barham Salih and Erdogan

کاک رێبوار هەر وەها دەڵێت " نابێ هیچ کەسێکی کورد ئەم هێڕشە بە کەم بزانێ، هێڕشێکی زۆر گەورە و گرانە، هێڕشێکە کە دەیانەوێ قازانج بکەن لەو هەموو زەرەرەی کە تا ئێستا کردوویانە لە سەرکەوتنەکانی کوردستان، لایەنی تر، تورکیا لە رووێ ساێکۆلۆژیەوە لە رەوشێکی زۆر خراپدایە، دەیانەوی بە خەڵکی خۆیان نیشانی بدەن ، بە رای گشتی تورکی بە تاێبەتیش بە ئاکەپە و مەهەپە کە رەوشی تورکیا باشە و دەتوانن هێڕشێکی وا بکەن ".

Nechirvan Barzani
Nechirvan Barzani

سەبارەت بەوەی ئەم کردارە لەشکەریە لە کاتێکدا دێت کە لە هەمان رۆژ نێچیرڤان بارزانی وەکو سەرۆک هەرێمی کوردستان هەڵدەبژرێت و سەرۆک کۆماری عێراق سەردانی ئەنکارا دەکات، ئاخۆ ئەم رووداوانە بە هەڵکەوت بوە یان پێکەوە گرێدراوون، کاک رێبوار دەڵێت " بۆ تورکیا بە هەڵکەوت نەبوە، راستیەکەی ئەو کردارەی دەوڵەتی تورکیا پەیامێکە دژ بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی، لە هەمان کاتدا ئەو هەڵدەبژێ بە سەرۆکایەتی هەرێم ئەو هێڕشە دەکات، بەو واتایە دەڵێت ئێمە ئێوە بە هیچ نازانین، وە پێش هەر شتێک ئەوە سۆکایەتیکردنە بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی وە هەر وەها سۆکایەتیکردنە بە سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، ئەگەر ئێمە بێت و یەک دەنگ بەرامبەر بە تورکیا راوەستین، تورکیا ئەو شێرە نییە کە خۆێ نیشان دەدا، من پێیم وایە ئەگەر سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆکی هەرێم یەک دەنگ بەرامبەر بە تورکیا راوەستن دەتوان بە توندی بەرخورد لەگەڵ تورکیا بکەن ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:12:36 0:00

XS
SM
MD
LG