ده‌ستگیركردنى نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگارى پێشووى كه‌ركوك ، كاردانهوەى لایه‌نه‌كانى كه‌ركوكى لێكه‌وتۆته‌وه، به‌شێكیان له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنه‌كه‌یدا نین، به‌ڵام به‌شه‌كه‌ى تریان به‌پێویستى ده‌زانن دادگایى بكرێت.
نورى حه‌مه‌عه‌لى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، پێیوایه ده‌ستگیركردنى نه‌جمه‌دین كه‌ریم هه‌ڵه‌یه، به‌و پێیه‌ى هیچ به‌رپرسێك له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵى دادگایى نه‌كراوه.
ناوبراو به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى گوت، "گه‌ر به‌رپرس له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵى دادگایى بكرێت، ده‌بێت نیوه‌ى به‌رپرسانى عێراق بخرێنه زیندانه‌وه، كه ملیاردها دیناریان له بودجه‌ى عێراق بردووه."
كوتله‌ى عه‌ره‌بى و توركمانى له‌كه‌ركوك، به‌پێویستى ده‌زانن نه‌جمه‌دین كه‌ریم دادگایى بكرێت، به‌ڵام ئه‌ندامانى لایه‌نه كوردیه‌كان له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك خۆیان له قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه ده‌پارێزن و ئاماده‌نین قسه‌ى له‌باره‌وه بكه‌ن.
به‌ڵام جه‌مال مه‌ولودى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا به‌وه‌كاله‌ت، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى گوت"نه‌جمه‌دین كه‌ریم بێ تاوانه، ئیشى باشى بۆ كه‌ركوك كردووه."
لاى خۆشیه‌وه محه‌مه‌د عوسمان ئه‌ندامى پێشووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌كوتله‌ى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند"ئه‌و دۆسیانه‌ى نه‌جمه‌دین كه‌ریم ى له‌سه‌ر داواكراوه، هه‌موویان كاتى خۆى پارتى راده‌ستى نه‌زاهه‌ى كه‌ركوك و به‌غداى كردوون."
گوتیشى"كاتى خۆى كاتێك پارتى نێوانى له‌گه‌ڵ نه‌جمه‌دین كه‌ریم خراپ بوو، هه‌موو مه‌له‌فى گه‌نده‌ڵیه‌كانى نه‌جمه‌دین كه‌ریم ى داوه‌ته عێراق."
نه‌جمه‌دین كه‌ریم له‌ئێستادا له وڵاتى لوبنانه، به‌پێى گوته‌ى به‌رپرسانى به‌غدا راده‌ستى عێراق ده‌كرێته‌وه به‌مه‌به‌ستى دادگایى كردن.