Accessibility links

نیاز سەعید عەلی: کەیسی نەوەی نوێ کەسێکی یاساییە وە بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بە ناکۆکی و ململانی سیاسیەوە نییە


Niaz Saeed Ali
Niaz Saeed Ali

پانۆرامای کەیسی دەستگیرکراوەکانی بزوتنەوەی نەوەی نوێ و سەرۆکەکەی شاسوار عەبدولواحد لە لایەن ئاسایشی گشتی سلێمانیەوە مشت و مڕێکی لێکەوەتوەتەوە.

بەو پێییەی گۆمانێکی زۆر لەسەر سیستمی دادگاییدا لە کوردستان هەیە، تا چەند دادگاە لەم کەیسەدا سەروەر بوە وە یاخود نەکەوتوەتە ژێر فیشاری لایەنەکانی تر، بۆ لەم کاتەدا نەوەی نوێ کراوەتە ئامانج، ئەم ڤیدیۆانە تا چەند شیانی هەیە مۆنتاژ کرابن، تۆرە کۆمەڵایەتیەکان (Social Media) میدیای سێبەر چ رۆڵێک لە گەورە کردنەوە و چەواشەکاریەکان لەم جۆرە کەیسانەدا دەبینن، ئایا ئەم جۆرە کەیسانە تاێبەتن بە نەوەی نوێ وە یاخود هەموو پارتەکان لەو رووەوە مێژینە و پێشینەیان هەیە؟

کاک نیاز سەعید عەلی نووسەر و سیاسی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لە وەڵامی هەندێ لەم پرسیارانەدا دەڵێت " ئەم کەیسە کۆمەڵێک هەنگاوی لە دووای یەکدا بڕیوە، کۆمەڵێک رووداو و پەرەسەندن و گؤڕانکاری بە خۆیەوە بینیوە، ئەم کەیسە پانۆرامایەکی هەیە وە پێش ئەوەی دەست بکرێ بە دەستگیرکردنی چەند تاوانبارێک هەندێ رووداوی تر هەبوە کە پێویست ئەکا بە رێزبەندی و قوناغ بەندی بۆ ئەو رووداوە پەرەسەندنانەی کە پێش رووداوی دەستگیر کردنی هەڵسوڕاوەکانی نەوەی نوێ و سەرۆکی نەوەی نوێ رووێداوە ".

کاک نیاز هەر وەها دەڵێت " ئەم کەیسە بە هیچ شێوەیەک کەیسێکی سیاسی نییە، بە هیچ شێوەیەک لە ناوەرووکی ئەم سکاڵایە هیچ بڕگە و بابەت و بوختانێکی سیاسی ناکۆکی تێدا نییە لە بەرامبەر نەوەی نوێ، ئەمە کێشەیەکە دەرهاویشتەو لێکەوتەو دەرئەنجامی ناکۆکی و ململانیەکانی ناو رێکخراوی نەوەی نوێ خۆیەتی، نەک نەوەی نوێ و دەسەڵاتی سیاسی، نەک نەوەی نوێ و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، ئەم کەیسە کەیسێکی یاساییە وە بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بە ناکۆکی و ململانی سیاسیەوە نییە ".

کاک نیاز لە بەرامبەر ئەوەی ئایا لایەنەکانی تر چ یەکێتی وە یاخود پارتی بەدەرن لەم جۆرە کارانە وە بۆ هەر نەوی نوێ کراوەتە ئامانج، دەڵێت " راستە لەوانەیە چەندین کادر لە پارتە سیاسیەکانی تر، چەندین رێکخراو، لایەنی تر کردبێتی، ئەبێ سکاڵا هەبێ، هەر کەسێک، هەر لایەنێک، هەر رێکخراوێک سکاڵایەک تۆمار کات لەسەر فڵانە لاپەرە، لەسەر فڵانە تۆڕی (سۆشیال میدیا) کە سۆکایەتی پێی کراوە، بوختانی پێی کراوە، ئەو کاتە دەسەڵاتی دادوەری پێویست ئەکا بە پێی ئەو سکاڵایە بچێت و رووبەرووی لایەنی پەیوەندیداری بکاتەوە بۆ لێکۆڵینەوە ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:25:11 0:00

XS
SM
MD
LG