Accessibility links

لە تورکیا وەلی ئەنجو بە تاوانی تیرۆر دەستگیر دەکرێت


یەکێک لە نوێنەرانی بنەماڵەکانی ڕۆبۆسکی وەلی ئەنجو بە تاوانی ئەندام بوون لە ڕێکخراوێکی تیرۆرستی دەستگیر کراوە. وەلی ئەنجو لە 22 ی مانگی 5کاتێک لە ماڵەکەی خۆی لە گوندی ڕۆبۆسکی دەستگیر کرا لە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پەیامێکی بڵاو کردەوە کە ڕایگەیاند لەشکر داویانە بەسەر ماڵەکەیدا و دەستگیری دەکەن.

لەگەڵ وەکی ئەنجو چوار کەسی تریش لەسەر هەمان بابەت لە چەند شوێنی جیاجیا گیراون.

پارێزەری وەلی ئەنجو ڕایگەیاند لە جەزیرە دۆسێیەک دەستیپێکردووە لەسەر گەواهیدانی دوو منداڵ کە هەوڵیان داوە بگەنە پەکەکە.

ئەو منداڵانە لە گەواهیدانەکەیاندا گووتویانە بەرلەوەی لە سنور دەرباز ببن لە ماڵی فەرهات ئەنجو بوونەوە نانیان لەوێ خواردووە.

ئایجان ئیرمەز پارێزەری وەلی دەڵێت، وەلی لەو بڕوایەدایە پلانێک لە دژی ئەنجام دراوە و دەشڵێت ئەو منداڵانە ناناسێت.

فەرهات ئەنجوی برای وەلی ئەنجو لە ساڵی 2015 بوو بە پارلەمانتاری هەدەپە لە شەڕناخ و لە ساڵی 2017 بە تاوانی پەیوەندی بە پەکەکەوە دەستگیر کرا. ئەو سزای حوت ساڵ زیندانی بەسەردا دراوە.

شایانی باسە لە هێرشەکانی ڕۆبۆسکی لە ساڵی 2011 دا سیوچوار گوندنشین کوژران کە 27 کەسیان کەسوکاری وەلی و فەرهات بوون لە ناویاندا سەرحەتی برایان کە تەمەنی 17 ساڵان بوو.

زانیاری زیاتر لەم ڕاپۆرتەی پەیامنێرمان خەجیجان فەرقین ببیستە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:45 0:00

XS
SM
MD
LG