Accessibility links

د. جەمال ناوپردانی: لە ھەولێر ھەر ھاوڵاتییەک ئیقامەی عێراقی نەبێت، ناتوانێ سەنتەری مەساج بکاتەوە


د. جەمال ناوپردانی

لەم گوتووێژەی دەنگی ئەمەریکادا د. جەمال ناوپردانی یاریدەدەری بەڕێوەبەر لە بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی تەندروستی هەولێر روونکردنەوە لە بارەی سەنتەرەکانی مەساجەوە دەدات و دەڵێت "مەرج نییە خاوەنەکانی سەنتەری مەساج ناسنامەی عێراقییان ھەبێت، بەڵکو ھاوڵاتی ھەر وڵاتێکی دیکە بن دەتوانن ببن بە خاوەنی مۆڵەتی تەندروستی شوێنی مەساج بەو مەرجەی کە ئیقامەی عێراقیان ھەبێت." ھەروەھا لە بارەی ژمارەی سەنتەرەکانی مەساج لە سنووری ھەولێرەوە گوتی "لە ھەولێردا نزیکەی ٣٥ سەنتەری مەساج ھەن، کە ٢٠ یان وەک خزمەتگوزاری مەساج وان لە ناو ھۆتێلەکان، ١٤ یشیان سەنتەرن و لە دەرەوەی ھۆتێلەکانن کە جگە لە مەساج شتی تریشیان تێدایە وەک مەلەوانگە و ساونا و زۆرتر."

دەشڵێ "لە ئاماری ساڵی ٢٠١٨ دا نزیکەی ٢٠ شوێنی مەساج سزادراون و ١٠ لەو شوێنانە بۆ ماوەی چەند رۆژێک داخراون و ١٠ شوێنی دیکەش سزای دارایی دراون بە بڕی جیاواز کە زۆرترینییان ٥٠٠ ھەزار دیناری عێراقی بووە."

وە ھەروەھا لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی ھاوڵاتی کامە وڵات بە زۆری لە ھەرێمی کوردستاندا کاری مەساج دەکات؟ د. جەمال ناوپردانی گوتی سەدا ٧٠٪‏ یان چینین وە سەدا ٢٥%یان خەڵکی وڵاتی تایلەندن و سەدا ٥%یش ھی وڵاتانی دیکەن کە عێراقیش لە ناویاندا ھەیە.

تەواوی گوتووێژەکە لەم فایلە دەنگییەی خوارەوە گوێبیست بن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:35 0:00

XS
SM
MD
LG