ڕۆژی شەممە پۆلیسی فەرەنسا بە دوای گومانبارێکدا دەگەڕا کە بڕوا دەکرێت بۆمبێکی لە ناو زەرفێکدا دانابێت کە بوو بەهۆی بریندار بوونی 13 کەس لە شەقامێکی قەرەباڵغی شاری لیۆن لە ڕۆژی هەینی. داواکاری دژە تیرۆرسمی فەرەنسی ڕیمی هیتز ڕایگەیاند لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێکردووە لەسەر ڕووداوەکە. ئەو گوتیش هەتا ئێستا هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی ئەو تەقینەوەیەی نەگرتۆتە ئەستۆ.
کاربەدەستانی خۆجێهی دەڵێن 13 کەس بریندار بوون بەلام زۆربەیان برینەکانیان سوکن و 11 کەس لەوانە هێشتا لە نەخۆشخانەن.
سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن لە میانەی وتووێژێکی ڕاستەوخۆ لەسەر هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەوروپا ڕۆژی هەینی ئەو تەقینەوەیەی بە هێرش ناودێر کرد.
هەیتزیش باس لەو گرتە ڤیدیۆیە دەکات کە لە کامێرای چاودێری دەرکەوتووە و دەڵێت نیشان دەدات چۆن گومانبارەکە ئێوارەی هەینی بە پاسکیل بەرەو نێوەندی شاری لیۆن دەڕوات.