Accessibility links

مەم بورهان قانع باس لە کارەکانی لیژنەی رۆشنبیری و کۆمەڵگای مەدەنیی و وەرزش و لاوان دەکات


Mam Qanie
Mam Qanie

پەرلەمانی کوردستان بۆ ئەنجامدانی کار و ئەرکەکانی و پاڵپشت بە مادەی ٢٩ی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی ناوبراو، بەسەر ١٥ لیژنەدا دابەش کراوە، کە یەکێک لەو لیژنانە، "لیژنەی رۆشنبیری و کۆمەڵگای مەدەنیی و وەرزش و لاوانە. ئاخۆ ئەم لیژنەیەی پەرلەمان چ ئەرکێکی لە ئەستۆدایە و کار و بەرنامەکانی داهاتوی لە پەرلەماندا چۆنە؟

Parliament of Kurdistan
Parliament of Kurdistan

​مەم بورهان قانع، رۆشنبیر و ئەندامی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان، کە یەکێکیشە لە ئەندامانی ئەو لیژنەیە، لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا، دەڵێت " بە پێی پەێڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، ئاماژە بەوە دەکات ١٥ لیژنە هەن لە ناو پەرلەمانی کوردستاندا و هەر لیژنەیەکیش بۆی هەیە لە نێوان ٦ – ١١ ئەندامی هەبێت.

لیژنەکەی ئێمە، کە لیژنەی رۆشنبیری و کۆمەڵگای مەدەنیی وەرزش و لاوانە، بایەخ بە مەسائیلی رۆشنبیری کەلتوری لە کوردستان دەدات و چاودێری پرسەکانی پەیوەنددار بە وەزارەتی رۆشنبیری و فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان و لیژنەی ئۆڵۆمپیی کوردستان و یانە وەرزشییەکان و هەموو ئەو پرسانە دەکەن، لەمبارەیەوە پەیوەندیدارن". وتیشی: "لیژنەکەی ئێمە، لە ١١ ئەندام پێکهاتوە و تائێستا چەند کۆبونەوەیەکی سەرەتاییمان کردوە و لیژنەیەکی فەرعیشمان پیکهێناوە بۆ دیاریکردن و گەڵالەکردنی ئەو یاسایانەی کە پێویستن بۆ خزمەتی کایەی کولتوریی لە کوردستاندا هەبن، کە لە من و دوو راوێژکاری لیژنەکەمان پێکهاتووە".

please wait

No media source currently available

0:00 0:13:46 0:00

XS
SM
MD
LG