Accessibility links

دکتۆر خاڵد خەیاتی: داهاتوویەکی زۆر نزیک ئاماژە بەقەیرانێک نممونەی شەر لەکەنداو دەکات


دوکتور خالید خه‌یاتی
دوکتور خالید خه‌یاتی

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مایک پەمپیۆ سەردانی عێراقی کردوە، بەڕوونی ووتویەتی ئەگەر لایەنگری ئێمە نابن، ئەوا لەم گرژیەی لەگەڵ ئێراندا هەمانە لاکەوەن، ئەم داوایەی ئەمریکا خوێندنەوەی چۆن بۆ دەکریت؟

جوڵاندنی ئەو هەموو هێزەی ئەمریکا بۆ ناوچەی کەنداو و دەوروبەری تەنها بەمەبەستی بەرگریە لەبەرژەوەندیەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی؟ یاخود ئەگەری لیدانی ئێرانی تیدایە؟.

لەلایەکی‌کەوە سعودیە داوای کۆبونەوەی لووتکەی وڵاتانی کەنداو و عەرەبی دەکات بۆ تاوتوێکردنی پرسی هەڕەشەی ئێران، سعودیە بۆ رابەرایەتی ئەم هەنگاوە دەکات؟.

ئایا ئەم دۆخوی ئێستای ئێران و ئەمریکا هاوشێوەی هەمان دۆخە ئەمریکا لەگڵ عێراق بەر لەڕوخانی هەیبوو؟.

بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارانە وریا کاڵی گفتووگۆی لەگەڵ دکتۆر خالید خەیاتی مامۆستای زانستە سیاسیەکان لە زانکۆی لینک شۆپینگ لەسوید کردوە.

دکتۆر خەیاتی دەڵێت "ئەو هەلومەرجەی لە کەنداوی فارس هەیە و ئێران و ئەمریکا بەرامبەر بەیەکتر وەستاون، ئاماژە بە دۆخێکی تایبەت دەکات، هەرچەند لایەنەکان نازانن شەر دەبێت یان نابێت، بەڵام هەڵسووکەوتی لایەنەکان و ئارایشتەکانی دەیکەن زیاتر ئاماژە بەشەڕێکی چاوەڕوانکراو دەکات".

دکتۆر خەیاتی دەشڵێت "هەوڵەکان و چاوپێکەوتنی بەرپرسان بۆ ڕونکردنەوەی دوولایە، ئەمریکا دەیووێت ئەوانەی لەگەڵ ئەون خەتی خۆیان لەبەرامبەر ئەودا دیاری کەن".

دەربارەی پرسیاری لەیەکجوونی دۆخی ئیستای ئێران و ئەمریکا بەراورد بەدۆخی سەروەختی گرژیی نێوان ئەمریکا و عێراق دەڵێت "لێکچوونێکی ئێجگار زۆری هەیە، بەڵام جیاوازی لەوەدایە ئەوکات ئەمریکا بەرامبەر بە عێراق ئەنجومەنی ئاسیشی نەتەوەیەکگرتوەکان و وڵاتانی جیهانی لەپشت بوو، هێریشی ئەمریکاش بۆ سەر عێراق بەپێوەری مافی نێونەتەوەیی هێرشێکی یاسایی بوو، بەڵام ئەوەی ئیستای ئێران لەوە بەدەرە و هیچ بڕیارێکی نێونەتەویی لەسەر نیە، بۆیە جیاوزی ڕەوایی هەیە".

زانیاری زیاتر لە درێژەی گفتتگۆکەدایە

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:01 0:00

XS
SM
MD
LG