Accessibility links

پەنابەرە عەفرینییەکان دەبنە قوربانی تۆپبارانی شارۆچکەی تەلرەفعەت


کۆمەڵە چەکدارەکانی کە سەر بە لەشکری تورکیان شارۆچکەی تەلرەفعەتی هەێمی شەهبایان بۆردومان کردووە لە کاتێکدا ژمارەیەکی زۆری پەنابەرانی عەفینی لەوێ نیشتەجێن.

چەکدارەکان لە ناوچەی عەزازەوە هێرشیان کردۆتە سەر ئەو شارۆچکەیەو نزیکەی 20 تۆپیان گرتۆتە ناوەندی تەلرەفعەت و بازاڕی سەرەکی شارۆچکەکە.

بە پێی زنیارییەکانی کە دەست پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە هەرێمی شەهبا کەوتووە پەنابەرێکی عەفرینی تەمەن 60 ساڵان گیانی لەدەستداوە و چەند کەسێکیش بریندار بوون.

زانیاری زیاتر لەم ڕاپۆرتەی پەیامنێرمان نەورۆز ڕەشۆ ببیستە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:55 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG