Accessibility links

بەرزبوونەوەی ئاستی توندوتیژییەکان لە ئیدلب


کاربەدەستێکی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات زیاد بوونی ناکۆکییەکان لە پارێزگای ئیدلبی باکوری سوریا ڕەنگە لە کۆنترۆڵ دەرچێت و دەرەنجامی خراپی بۆ سێ ملیۆن دانیشتوانی سڤیلی لێ بکەوێتەوە.

سەرهەڵدانەوەی توندوتیژییەکانی ئەم دواییانەی پارێزگای ئیدلب لە باکوری سوریا بووەتە هۆی نیگەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان و چاودێرانی نیونەتەوەیی.

بە پێی ڕاپۆرتەکان لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابوردوودا بەلایەنی کەم 100 کەسی سڤیل کوژراون یان برینداربوون بەهۆی پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی سوریا کە ڕوسیا پشتیوانیان دەکات لەگەڵ سەرهەڵداوانی سەر بە ئەلقاعیدە.

بۆمەکانی هێشە ئاسمانییەکان بەر دەیان بنکەی تەندروستی و خوێندنگا کەوتوون و زیاتر لە 180 هەزار کەس لە ناوچەکە دەرچوون بەرەو شوێنێکی ئارامتر.

بەڵام ڕاوێژکارێکی بالای کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان، نەجات ڕوشدی ئاماژە بەوە دەکات هیچ شوێنێکی پارێزراو لە ئیدلب نییە.

ئەو خانمە دەڵێت نزیکەی 3 ملیۆن کەس لەو پارێزگایەی سوریادا گیریان خواردووە.

XS
SM
MD
LG