Accessibility links

زاناکان: دیناسۆر بە باڵی وەک شەمشەمە کوێرە گۆڕانکاری سەرنج ڕاکێشي لە پەرەسەندنی بەڵندەدا کردوە


واشنتن (ڕۆیتەرز) – زاناکان دەڵێن بەبەردبویەکی جۆرێک لە دایناسۆری پەڕدار لە باکوری ڕۆژهەڵاتی چین دۆزراوەتەوە کەمێک لەجۆلەکە گەورەترە، باڵی وەک شەمشەمە کوێرە وایە، گۆرانکاری لەبەرچاو دەردەخات لەسەر پەرەسەندنی ئەو گیان لەبەرانە بەرەو فڕین و دەرکەوتنی باڵندە.

دایناسکۆرەکەی ناوی لێنراوە (ئەمبۆبتیرکس لۆنجیبراشێۆم)، 163 ملێۆن ساڵ لەمەوبەر ژیاوە، لەسەر وەختی جۆراسیدا و بەدووباڵ فڕیوە وەک باڵی شەمشەم کوێرە پیستی تەنک بوە و مەچەکی درێژ و لە باڵی باڵندەی ئێستا چیاواز بوە و پەڕی نەبوە.

بەپێچەوانەی باڵندەکانەوە، دایناسۆری ئەمبۆبتیرکس دوو باڵی پیستی هەبوە وەک دایناسۆرە باڵندەکانی بەر لە 230 ملێۆن ساڵ لەمەوبەر دەرکەوتوون و هەروها وەک شەمشەمە کوێرە کە بەرلە 50 ملێۆن ساڵ لەمەوبەر دەرکەتوە.

بەبەردبووی دایناسۆری ئەمبۆبتیرکس لە کێلگەیەکی کشتوکاڵی لە ناوچەی (لیاو نینگ) لە چین دۆزراوەتەوە لەدۆخێکی باشدایە و بەوردی و ڕوونی باڵەکانی دەرەکەوێت لەپێست پێکهاتوە، هەروەها نەرمەموو جەستەی داپۆشیوە و گەدەی بەباشی بەدوا خواردنی خواردویەتی ماوەتەوە و چەند بەردێکیشی تێدابوە. ئەم باڵندەیە پەڕی وەک بەڵندەی ئەم سەروەختەوە نەبوە.

ئۆمبێۆتیرکس دووهەم جۆری دایناسۆرە تائێستا ناسراوە، باڵی لە پێست پێکدێت لەدوای دایناسۆری (یی چی) کە لە 2 ملێۆن بۆ 3 ملێۆن ساڵ لەدوای ئەو ژیاوە. لەساڵی 2015 بەبەردبووی (یی چی) لەهەمان ناوچە لەدوریی 80 کیلۆمەرتر دۆزراوەتەوە.

زانای بەبەردبوەکان مین وانگ لە پەیمانگای زانستی بەبەردبوە بڕبڕە دارەکان لە ئاکادیمیای زانستی چین دەڵێت "دۆزینەوەی هەردوو جۆری دایناسۆری ئەمبۆبیتریکس و یی بەتەواوەتی ڕوانگەمان دەربارەی سەرەتای فڕینی بەڵندەکان دەگۆڕێت".

سەرباری ئەمەش وانگ دەڵێت "بۆ سەرەختێکی زۆر لەوباوەڕەدابوون باڵی پەڕدار تەنها هۆکاری بوە بۆ توانای فڕینی مەل و پەرەسەندنی".

دەشڵێت "ئەم 2 دۆزینەوە نوێیە بەڕوونی دەردەخات دەرکەوتنی باڵی پێست لای هەندێک دایناسۆر پەیوەندی پتەوەی بە بەڵندەوە هەیە".

وانگ ووتیشی بەدڵنیایی‌یەوە دایناسۆری ئەمبۆبتیرکس کە درێژیی 23 سانتیمەتر بوە و کێشی 306 گرام بوە، توانی فڕینی لە بەرزایی‌یەوە بۆ نزمی هەبوە، بەڵام ئاسان بزانرێت ئەگەر توانی فڕینی لە نزمیەوە بۆ بەرزایی هەبووبێت".

زاناکان ئاگاهی دەدەن ... نزیکەی ملێۆنێک جۆر ڕوەک و گیان لەبەر مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە.

پاریس (ڕۆیتەرز) – زاناکان لە ڕاپۆرتێکدا ڕوونیان کردوەتەوە و بەگرنگ دەزانرێت سەبارەت بە زیانەکانی شێوری ژیانی سەردەم و هەوڵدان بۆ پەرەپێدانی ئابوری و کاریگەری گۆڕانکاری کەش و هەوا و مەترسیەکانی لەسەر نزیکەی 1 ملێۆن جۆری ڕوەک و گیاندار و ئەگەری لەناوچونیان.

ڕاپۆرتەکەی لەلایەن 130 وڵاتەوە پشتڕاست کراوەتەوە، لەوانە وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا و ڕوسیا و چین دەڵێت گۆڕانکاری گەورە لەئابوری جیهاندا و سیستەمی دراوی داتوانێت سیستەمی گرنگی ژینگەی داهاتووی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی لەسەر ئاستی جیهان لەلێواری داڕمان ڕزگار کات.

جۆزێف سیتیلی سەرپەرشتیاری توێژینەوەکەی ناوەندی حکومەتی نێودەڵەتی زانست و سیاسەتی بواری هەمەجۆرەی باێۆلۆجی و سیستەمی ئیکۆلۆجی لە پاریس ووتی تۆڕی ژیانی تێکەڵاوی سەر زەوی کەمدەبێتەوە و لاسەنگی تێدا دەردەکەوێت".

سەرباری ئەمەش ووتی "ئەم لەدەستدانە دەرئەنجامی چالاکی ڕاستەوخۆی مرۆڤایەتیە و هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ ژیانی ئاشتی مرۆڤ لەهەموو جیهاندا".

توێژینەوەکە لە ئامادەکردنی 145 شارەزایە لە 50 وڵات، بەسەرتۆپی توێژینەوەی نوێ دادەنرێت، ئاماژەی داوە بەوەی جیهان لەوانیە پێویستی بەپەیڕەوکردنی شێوەیەکی ئاوبوری نوێ هەبێت "لەدوای نەشونما" لەپێناو خۆلادان لەمەترسی نەمان، ئەوەی ئاکامەکانی پیسبوونی ژینگە و پرژبوونەوەی کاربۆن هەیەتی بۆ سەرچاوەکانی سروشت".

ڕاپۆرتەکە بە ناونیشانی Global Assessment ، واتە "هەڵسەنگاندنی جیهانی" دەڵێت لە نێوان 8 ملێۆن جۆری ڕوەک و گیانلەبەردا لەسەر زەوەی نزیکەی 1 ملێۆن، مەترسی لەناوچونیان لەسەرە و لەوانیە هەندێکیان لەماوی 10 ساڵی داهاتوودا نەمێنن".

ڕاپۆرتەکە دەردەخات گۆرانکای کەش و هەوا لەئاکامی سووتانی خەڵوز و نەوت و گاز لە چوارچێوەی پەیشيسازی وزەدا لەدەستدانەکان زیاتر دەکات.

ڕۆبیرت واتسن زانای ژینگە لە بریتانیا سەرۆکی ناوەندی حکومەتی نێودەڵەتی زانست و سیاسەتی لەبواری هەمەجۆرەی بێۆلۆجی و سیستەمی ئیکۆلۆجی دەڵێت "ناتوانرێت هەنگاوی پارێزگاری لە ژینگە و بەکارهێنانی بەشێوەیەکی بەردەوام بنرێت، ئەگەر کۆمەڵگاکان ئامادەنەبن ڕوبەڕوی (پەرژەوەندیە تایبەتەکان) ببنەوە، کەهۆکاری ئەم دۆخەی ئیستایە".

واتسن لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت " ڕاپۆرتەکە پێمان دەڵێت کات بەسەر نەچوە بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری، ئەگەر لەئیستادا دەستی پێبکەین لەهاموو ئاستەکاندا لەناوخۆ و لە جیهاندا".

توێژینەوە: هەندێک نەشتەرگەری دەرکردنی زراو پێویست ناکات.

(ڕۆیتەرز) – توێژینەوەیەکی نوێ دەڵێت زۆر لە نەخۆشەکانی بەردی زراویان هەیە و بەئازاری سکەوە دەژین، دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری ولابردنی زراو هەست بە باشبوون ناکەن، بەواتایەکی‌کە ئەو نەشتەرگەریە پیویست ناکات.

ڕێنمایەکانی چارەسەری لە زۆر وڵاتاندا پەیڕەو دەکرێت داوا دەکات زراو بە نازوور دەرکرێت، کاتێک نەخۆشەکە ئازاری ناوسکی هەیە پەیوەندیدار بە بوونی پەرد لەزراودا. بەڵام کاتێک دۆخەکە نائاسایی دەبێت، هیچ کۆ دەنگی نیە لەسەر پێوانەکانی پزیشکەکان لەسەر بنەمای بڕیاردەدەن چ نەخۆشێک نەشتەرگەری بۆ ناکرێت و دەتوانرێت چارەسەر دەرمان یاخود بە ڕێنمایی شێوەی ژیان و خۆراکی بگۆڕێت.

توێژینەوەکە لێکۆڵینەوەی لە نەخۆشەکان کردوە ئەوانەی کێشەی زراویان هەبوە و چارەسەری عیادەی دەروەی نەخۆشخانەیان بۆ کراوە، ئەیا بەلایانەوە باشتر بوە، یاخود نەشتەگریان بەلاو پەسەند بوە؟.

537 نەخۆش چارەسەری ئاسایی‌یان بۆ کراوە لەکاتێکدا بەهۆی ئازاری زۆرەوە لەسک و پشتیاندا بۆ مەوای 15 بۆ 30 دەقیقە و نەبوونی سوودی دەرمان مەرج بۆ 530 نەخۆشی دیکە دانراوە نەشتەرگەریی بکەن.

دەرکەوتوە دوای 12مانگ ئازار لای هەردوو گرووپەکە بەتایبەتی لای 40%یان وەک یەک بوە.

بەڵام دانانی مەرج بۆتەهۆی کەمبوونەوەی ئەوانەی نەشتەرگەریان بۆ بکرێت بەڕێژەی 75%، کە ئەمش ئاماژەیە دەبێت پزیشکەکانی نەشتەرگەری زیاتر گرنگی بدەن بە پیویستیی ئەنجامدانی نەشتەگەری و لابردنی زراو و دوو بار چاوپێداخشانەوە بە ڕێنمایەکانی لە سەر بنەمای ئەوە نەشتەرگەری دەکەن.

پزیشک فلیب دووڕۆڤەر توێژەرەوەی بەشدار و نەشتەرگەری کۆئەندامی هەرس لە نەخۆشخانەی ڕادباود سەربەر زانکۆی نایمخن لە هۆڵەندا دەڵێت "نەخۆشەکان دەبێت ئەوە بزانن ئەگەرێکی بەرزە نەشتەرگەری دەرکردنی زراو چارەسەر نیە بۆ نەهێشتنی ئازارەکانی سکیان".

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:26 0:00

XS
SM
MD
LG