Accessibility links

ئومێد حەمە عەلی: روئیای ئێمە سیستمێکی دیمۆکراسی پەرلەمانیە کە سەرۆک تێدا دەسەڵاتەکانی تەشریفاتی بێت


Omed Hama Ali
Omed Hama Ali

هەر کات لەو وڵاتانەی دیمۆکراسی تێدا جێگیر نییە و باسی دەسەڵاتەکانی سەرۆک کۆمار هاتوەتە ئاراوە مشت و مڕی لەسەر درووست بوە. تورکیا و ئەردوگان یەکێک لەو نموونانەیە، هەرێمی کوردستانیش بە هەمان شێوە دەیان ساڵە رەخنە لەو هەموو دەسەڵاتە دەگرێت کە لە دەستی تاکە کەسێکدا کۆبەتەوە.

ئاخۆ یاسای سەرۆکایەتی هەرێم بە پێی چ یاسایەک کارا کرایەوە.

لە هەرێمێک کە دەستورێکی هەمیشەیی نییە، کێ هەموو ئەو دەسەڵاتانەی بە سەرۆکی هەرێم سپاردووە وە بە پێی چ یاسایەک.

کە دەسەڵاتەکانی سەرۆکی عێراق ( تشریفاتیە) بۆ دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم رەها، بێسنوور و بێ چەند و چۆن بێت.

ئاخۆ روڵی پەرلەمان چییە.

تا چەند سازش، ملکەچی لایەنەکانی تر وە بە تاێبەت یەکێتیی و گۆڕان بەرپرسیارن لەوەی هەمان کەسان سەرەرای شکەستیان لە فەرمانرەوایی و بەرێوەبردنی هەرێمەکە لەسەر دەسەڵات ماونەتەوە.

ئومێد حەمە عەلی نووسەر و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " ئێمە ئەوە چەند ساڵێکە لە پرسی سەرۆکایەتیدا قسەی جدی ئەکەین، رەخنەیسیاسی و یاسایی جدیمان خستوەتە روو وە لە رووی فەلسەفەی سیاسیەوە قسەمان لەسەر کردووە، ئێمە بەر ئەنجامی خوێندنەوە و تێگەیشتنمان پێیمان وابوو و پێیمان وایە لەم کاتەدا کۆمەڵگاکانی ئەم ناوچەیە و کۆمەڵگای کوردستانیش بە تاێبەتی پێویستی بە سیستمێکە کە ئاستەنگەکانی بەردەم دەسەڵاتی جێبەجێکردن زیاتر بکات بە شێوەیەک بەند و مادە و یاساکان دابڕژرێتەوە، دەستور دابڕێژرێتەوە کە بەربەست و لێکۆڵینەوە و چاودێری زیاتر بەسەر دەسەڵاتی جێبەجێکردنەوە هەبێ، کە دەسەڵاتەکان لە لای کەسێک، لە لای گروپێک، لە لای بنەماڵەیەک، لە لای حیزبێکی دیاریکراوو کۆ نەبێتەوە ".

کاک ئومێد هەر وەها دەڵێت " لە بناغەدا یاسا لە کوردستان سەروەر نییە، حیزب سالاریە، بنەماڵە سالاریە، خێزان سالاریە وە لە ناو ئەم کەشە سیاسی و کۆمەڵایەتیەدا بێگومان لە داێکبوونی دەستور، لە داێکبوونی یاساکان شوێنی راستەقینەی خۆیان ناگرن، ئەوەی کە هەیە پێی دەووتری سیستمی سیاسی، ئەوەی کە هەیە پێی دەووتری دامەزراوەی حوکمڕانی لە زۆربەی جاردا وەکو ڕۆپۆشێکی ئەو دەسەڵاتە خێڵەکی و عەقلیەتە خێزان گەرایی و بنەماڵە گەراییە ئامادەیی هەیە کە بەداخەوە لە بنەوە خێزان و بنەماڵەکان حوکمڕانی دەکەن و دەستیان بەسەر سەروەت و ساماندا گرتووە " .

کاک ئومێد دەشڵێت " بە پێی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکی هەرێم لە ژێر چاودێری هیچ دامەزراوەیەکدا نییە وە بە هەمان شێوە ئێستا ئەو کاراکردنەوەیە، کاراکردنەوەی ئەو یاساییە، تەنها مەسەلەی هەڵبژاردنەکە لە پەرلەمان گۆڕانی بەسەردا هاتووە کە تاکتیکێکی پارتیە، بێگومان مەسەلەی سیستمی سیاسی یەکلا نەکراوەتەوە، ئەمە مێژوویەکە دووبارە دەبێتەوە تەنها مەسعود بارزانی گۆڕاوە بە نیچیرڤان بارزانی، روئیای سیاسی ئێمە بۆ ئەم کاتەی کۆمەڵگای ئێمە، سیستمێکی دیمۆکراسی پەرلەمانیە کە سەرۆک تێدا دەسەڵاتەکانی تەشریفاتی بێت ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:17:31 0:00

XS
SM
MD
LG