Accessibility links

مەهدی فەتاحی : هەموو پارتە سیاسیەکان بیرکردنەوەیان ئەوەیە لە حکومەتی ئاێیندەدا چ ئیمیتیازێکیان بەرئەکەوێ


Mahdi Fatahi
Mahdi Fatahi

مەهدی فەتاحی : ئەو دۆخەی کە ئێستا درووست بوە لە دەرئەنجامی ئەو عەقلە نا تەندرووستەیە کە خۆێ بەسەر سیاسەتی هەرێمی کوردستاندا سەپاندووە

پێکهێنانی حکومەتی هەرێم زۆری خایاند کە دیارە لە کۆتاییدا بە جۆرێک لە سازش و سازان لایەنەکانی سەرگۆڕەپانەکە لە نێوان خۆیاندا رێکەوتوون، کە ساڵانێکە سازان لەو هەرێمەدا بوەتە بەشێک لە خەباتی رامیاری پارتەکانی باشور. ئاخۆ سازان لە پێناوی تاکەکانە یان لە پێناوی گەل؟

​مەهدی فەتاحی رۆژنامەوان و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " لە مێژە ئێمە ئەڵێن دۆخەکە سەقامگیر نییە وە سەقامگیریش نابێ وە ئەو عەقلە سیاسیەی کە ئیساکە حاکمە لە کوردستان نەک ناتوانی، نایەوێ، بەداخەوە ئەو دۆخەی کە ئێستا درووست بوە حتما لە دەرئەنجامی ئەو عەقلە نا تەندرووستەیە کە خۆێ سەپاندووە لەسەر کۆمەڵگای کوردی و سیاسەتی هەرێمی کوردستان "

کاک مەهدی هەر وەها دەڵێت " درەنگ کەوتنی پێکهێنان حکومەت لە هەموو دونیادا سروشتیە بەڵام هۆکاری درەنگ کەوتنی حکومەت لێرەدا دەبێت جێگای پیسیار، هۆکاری پێک نەهێنانی حکومەت لە ئێستادا هۆکاری ئەوە نییە ئەوان ناتوانن لەسەر ئەو بەڵێنانەی کە بە خەڵکیان داوە رێک بکەون بەڵکو بەداخەوە لەسەر ئەوەیە چەنێک ئینتاجیان هەبێ و چەنێک قورسایی خۆیان جێگیر کەن لەو حکومەتەی داهاتوودا وە هەموو پارتە سیاسیەکان بیرکردنەوەی ئەوەڵ و ئاخریان ئەوەیە کە ئەوان چ ئیمتیازێکێان ئەبێت لەو حکومەتەی کە لە ئاێیندەدا پێک دێت ".

کاک مەهدی دەشڵێت " بەرژەوندیەکان ، نەک حیزبی، کە لە مێژە ئەوە نەماوە، کەسانێک هەن لە ناو حیزبەکاندا لە مێژە ئەوان بۆ خۆیان ئینقلابێکی سپیان کردووە و کەس قسە لەسەر ئەوە ناکات، کۆمەڵە کەسانێک هەن لە ناو حیزبەکاندا بە تاێبەت ئێستاش لە ناو بزوتنەوەی گۆڕاندا بەداخەوە ماوەیەکە درووست بوە، ئەمانە بۆ خۆیان چۆنیان پێی خۆشی حیزبەکە وا ئاراستە ئەکەن وە بەرژەوەندی خەڵک چوەتە ژێر پرسیارەوە وە ئەو درووشمانە لە ناو حیزبەکاندا دەبێنرێت کە گوایە بەرژەوەندی خەڵکیان بۆ گرنگە لە درۆیەکی سپی زیاتر هیچی تر نییە ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:51 0:00

XS
SM
MD
LG