Accessibility links

دکتۆر کەمال سەیدۆ: ئەگەر ئەمەریکا پابەندە بە دیمۆکراسی و مافەکانی مرۆڤ، پرۆژەی کورد هەر باشترین پرۆژەیە کە پشتگیری لێبکات


Dr. Kamal Sido
Dr. Kamal Sido

دکتۆر کەمال سەیدۆ: ئەگەر ئەمەریکا پابەندە بە دیمۆکراسی، مافەکانی مرۆڤ، پرۆژەی کورد هەر باشترین پرۆژەیە کە ئەمەریکا پشتگیری لێبکات

مرۆڤ تا لە نزیکەوە وە بە چاوی خۆێ شتەکان نەبینێت، پشت راستکردنی ئەوەی لە شوێنێکدا وە یاخود لە ناوچەیەکدا روو دەدات وە یاخود دەگوزەرێ کارێکی وا ئاسان نییە.

دکتۆر کەمال سەیدۆ بەرێوەبەری بیرۆێ رۆژهەڵاتی ناڤین بۆ گەلانی ژێر گەڤە لە هەفتەکانی رابوردوو لە سەردانەکەیدا بۆ رۆژئاوا و باشوری کوردستان گەرایەوە ئەڵمانیا، لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " هەرچەند لە پێشدا من ئەو ناوچانەم بینیوە بەڵام رەوش و بارودۆخەکە گۆڕاوە وە بۆ منیش وەکو چاودێرێکی کاروباری رامیاری و چالاکوانێکی مافەکانی مرۆڤ کە لە رێکخراوەی کۆمەڵەی پشتێوانی گەڵانی ژێر گەڤە ( هەڕەشە) کار دەکەم، گرنگە هەر کات بارودۆخەکە لە نزدیکەوە بە چاوی خۆم ببینم، سەردانەکەم لە 31 ئازار تا 25 مانگی ئاپریل بوو کە چاوم بە کەسانێکی زۆر کەوت هەر لە نزدیکی ئەفرین و شەهباوە بگرە تا باشوری کوردستان و ناوچەی هەورامان و نزدیک بە سنووری رۆژهەڵاتی کوردستان لە پاوە "

دکتۆر کەمال هەر وەها دەڵێت " رەوشی ئابوری زۆر باشترە ئەڵبەتە هاووڵاتیانی ئێمە باسی قۆناغی پێش ئەفرین و پاش ئەفرین دەکەن، داگێرکردنی ئەفرین برینێکی سەختە نەک هەر بۆ خەڵکی ئەفرین هەر وەها بۆ هاووڵاتیانی ئێمە لە کۆبانی، سەرێ کانی، لە عامۆدا، لە حەسەکە، لە قامیشلو و تا دیریک، و ناوچەکە لە بەرامبەر مەترسی دەوڵەتی تورکیا و گروپە چەکدارە توندرەوەکاندایە و تا رادەیەک ئەمەریکاش پشتێوان لەو گروپانە دەکات وە ئەمەریکاش تا ئێستا لە پرۆژەی ئیسلامی سیاسی دەستی بەر نەداوە وە بە شیوەیەک لە شێوەکان پشتێوانیان لێ دەکات، جا هەڕەشەکانی تورکیا لە رووێ سەرمایەگوزاریەوە کاری لەسەر باری ئابوری ناوچەکە کردووە".

دکتۆر کەـاڵ دەشڵێت " ئەفرین لە بارودۆخێکی زۆر دژواردایە وە گەرانەوەی سەختە ئەگەر بێت و روسیا پشتێوانی لە تورکیا بکات، بەڵام ئەوە بە واتای ئەوە نییە هاووڵاتیانی ئەفرین تێناکۆشن بۆ گەڕانەوەی ئەفرین، هەڵویستی ئەمەریکاش زۆر باش نییە وە لێدوانێکی ئەمروێ سکرتێری ناتۆ گوایە پشتێگیری لە تورکیا دەکەن بە واتای ئەوەیە ئەمەریکا، ناتۆ و هەموو حکومەتانی ناتو لە تاوانەکانی تورکیادا بەشدارن چ لەئەفرین، کۆبانی وەیاخود هەر ناوچەیەکی تر، ئەگەر ئەمەریکا پابەندە بە دیمۆکراسی، مافی مرۆڤ و مافەکانی ژنان، پرۆژەی کورد هەر باشترین پرۆژەیە کە ئەمەریکا پشتگیری لێبکات وە لە نێوان کورد و تورکیادا ناوبژی بکات ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:15:22 0:00

XS
SM
MD
LG