Accessibility links

محەمەد وانی: تا یاسای سەرۆکایەتی هەموار نەکرێت حکومەت دانامەزرێت


دوای چەندین ساڵ لە ململانێی نێوان پارتەکانی هەرێمی کوردستان بەهەموو شێوەیک، هەرچەندە دواکەوت و زۆری خایاند، بەڵام پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی 9 گەرموگوڕیی دوا هەنگاوی پێوەدیارە، ئایا هێزە کوردیەکان لەشکستەکانی ساڵانی ڕابردوو پەنیدان وەرگرتوە و ئومێدێک هەیە بۆ بەرژەوەدنی هەرێم کەوتبنە سەر ڕێگای ڕاست؟.

ئەم ڕێکەوتنە ئەوە دەگەێنێت بیرکردنەوەی پارتەکانی هەرێمی کوردستان و هەڵسەنگاندنیان بۆ قۆناغەکە جیاوازترە و خوێندنەوەی باشیان بۆ پیشهاتە سیاسیەکان هەیە بۆیە ڕێک دەکەون؟، یاخود لە ژێر فشاری دەرەکی و ناوخۆییدا ناچار بوون مل بۆ پێکهاتن بنێن؟.

تاچەند فشاری دەرەکی بەسەر پێکهێنانی حکومەتەوە دیارە؟

باس لەوە دەکرێت هۆکاری دواکەوتنی پێکهێنانی کابینەی نوێ پەیوەندی بە ململانێکانی ناوخۆی پارتەکانەوە هەیە بۆنموونە لەناو پارتیدا لەنێوان دەسەڵاتی سەرۆکایەتی هەرێم و دەسەڵاتی سەرۆکی حکومەتدا، لەناو یەکێتیشدا باڵەکان لەسەر نوێنەرایەتیان لەناو حکومەتدا ناکۆن و ئەم ململانێیانە یەکلانەکراونەتەوە بۆیە پێکهێنانی حکومەت دواکەوتوە.

لەگفتووگۆیەکدا بۆ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا محەمەد وانی نوسەر و شیکەرەوەی سیاسی دەڵێت "ڕێکەوتنی پارتی و گۆڕان فشارێک بوو بۆ سەر یەکێتی لەدواکاریە زۆرەکانی بێتەخوارەوە و ئەویش تاڕادەیەک توانی ئەم مەرجەی پارتی جێبەجێبکات".

وانی دەڵێت "پێشتر یەکێتی داوای هەردوو وەزارەتی وزە و ناوخۆی دەکرد و پێداگری لەسەر دەکرد، بەڵام پارتی ئەگەر هەمو وەزارەتەکانی‌کە ڕادەستی یەکێتی باکات ڕازی نابێت هەردوو وەزارەتی وزە و ناوخۆی پێبدات".

هەروەها وانی دەڵێت فشاری ناوخۆ بەلای پارتەکانەوە بەتایبەتی یەکێتی و پارتی هیچ گرنگ نیە".

لەسەر فشاری دەرەکی دەڵێت "سیاسەت لە%80ی لە پشت پەردەیە، عێراق بەتەواوەتی لەژێر دەستی ئەمریکادایەوە و خۆی هەڵیدەسوڕێنێت، نوێنەری خۆی لەبەغداو هەرێمیش داناوە".

وانی دەشڵێت "لەساڵی 1994ەوە تا 1996 خەڵک و گەل و خێڵەکان دوایانکرد، تکایە پێکبێن و دەست لە شەڕ هەڵگرن بەڵام پێکنەهاتن، بەڵام لەکۆتایی‌دا مادلین ئالبرایت (وزیری دەرەوەی ئەمریکا لەسەردەمی بەڕێوبەرایەتی بیڵ کلنتن) هەردوو پارتەکەی بردە واشنتن و ڕێکەوتن".

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:01 0:00

XS
SM
MD
LG