Accessibility links

دکتۆر جەبار قادر: هەڵبژاردنەکانی تورکیا ئاماژەیەکی ڕوونە گڵۆڵەی ئۆردوغان کەوتۆتە لێژی


لەتورکیا لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا دادوەری گشتی ئستەنبوڵ بەگوومانی پەیوەندیان بە فەتحوڵا گویلنەوە بڕیاری دەستگیرکردنی 210 سەربازی پلە جۆراوجۆری داوە، ئامارەکان دەڵێن 77 هەزار زیندانی چاوەروانن دادگایی‌ بکرێن. لەلایەکی‌کەوە ئۆردوغان لەسەر شکستەکانی لەدوا هەڵبژاردندا ئەڵێت تەزویر کراوە و هەڕەشە تەنانەت لە ئەندامانی پارتەکەی خۆی دەکات، هەروەها کێشەی ئابوری هەیە، ئەم سیاسەتەی ئۆردەغان تورکیا بەرەو کوێ دەبات؟.

* ئەمریکا فشار دەکات تا تورکیا نەوت لە ئێران نەکرێت، ئێرانیش بۆ دەربازبوون لە ئابڵووقە نەوت بەرهەرزان بەتورکیا دەفرۆشێت، ئەگەر تورکیا کڕینی نەوت لەئێران ڕاگرێت کاریگەری لەسەری تورکیا چۆن دەبێت؟.

* تورکیا لەگەڵ ئەم هەموو کێشانە هاریکاری هەندێک لایەن دەکات، بۆ نموونە لە لیبیا دەستوەردان دەکات و یارمەتی گرووپێک دەدات، هەروەها توومەتبارە بە هاریکاری داعش و تووندڕەوانی ئیسلامی، ئایا ئەم سیاسەتەی تورکیا بەم شێوەریە ئەتوانێت بەردەوامی هەبێت؟.

بۆ وەڵامی ئەم پرسیارانە لەگفتووگۆیەکدا بۆ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا دکتۆر جەبار قادر لێکۆڵه‌ر و شاره‌زای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست لەگەڵ وریا کاڵێ دەڵێت " ئەنجامی سیاستەکانی ئۆردوغان بەتایبەتی لەم ساڵانەی دواییدا تورکیای ڕووبەڕوی کۆمەڵێک کێشە کردەوەتەوە لەسەر ئاستی سیاسی و بەتایبەتی ئابوری، ئەمانەش کاردانەوەیان لەسەر هەموو ئاستەکانی تر هەیە".

هەروەها دەڵێت "ئەوەی دەبینرێت شکستێکی گەورەیە لەسیاسەتەکانی دەرەوەدا، لەناوخۆشدا ئەوەی بە دەنگدەریان دەفۆرشتەوە لە باشکردنی ژیان و گوزەران و ئابوەریدا، ئێستا نەک هەر ڕاوەستاوە بەڵکوو ڕۆژ بەرۆژ لەپاشە کشەدایەوە و لیرەی تورکی زۆر لەبەهای خۆی لەدەست داوە".

دەڵشێت " ئۆردەغان لەناو پارتەکەی خۆیشیدا دەنگێکی زۆر پەیدابوە کە دەڵێت بەو شێوەیە بەڕێوەربردنی وڵات بەردەام نابێت وە ئەوپارتە ناتوانێت بۆ دەمێکی دوور و درێژ بەهامان شێواز کار بکات، ئەمەش یەکێکە لەئەنجامەکانی ئەوەیە کاتێک مرۆڤێک یان دەستەیەک بۆ ماوەیەکی دورو درێژ لە دەسەڵاتدا دەمێنێتەوە ئەم کێشانە لەگەڵ خۆیدا دەنێتەوە".

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:43 0:00

XS
SM
MD
LG