Accessibility links

مەڕاسیمی مۆمداگیرسان بۆ ئەو ژنانەی لە قوبرس بوون بە قوربانی


سەدان کەس لە پایتەختی قوبڕوس ئامادەی مەڕاسیمی مۆمداگیرسان بۆ ڕێزلێنان لە حەوت ژن و کچی کوژراو کە هەموو قوربانییەکان کەسانی بیانی بوون.

ئەو مەڕاسیمە ڕۆژی هەینی لە نیکۆسیا ساز کرا.

پۆلیس دەڵێت ئەفسەرێکی سەربازیی تەمەن 35 ساڵ دانی بە تاوانەکەیدا ناوەو واپێدەچێت یەکەمین کردەی کوشتنی بەو جۆرەبێت لە دورگەی دەریای ناوەڕاست.

هەتا ئێستا سیان لە تەرمەکان دۆزراونتەوە و پۆلیس بەردەوامە لەگەڕان بەدوای تەرمەکانی تردا.

وەکو ڕێکخەرانی مەڕاسیمەکە دەڵێن هەوەرها تیشکیشیان خستە سەر ئەوەی کەموکورتی هەبووە لە لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسدا کاتێک ئاگادار کراونتەوە کە ئەو ژن و کچانە دیار نەماون.

ماڵپەرێکی میدیایی قوبڕوسی بە ناوی کاسیمیرینی هاوخەمی و داوای لێبوردنی خۆیان بۆ قوربانییەکان دەربڕی و وتیان کوشتنەکان لەلایەن بکوژێکەوە ئەنجامدراوە کە کۆمەڵگاو دەوڵەتیش تاوانباری دەکەن بە دژایەتیکردنی بیانییەکان و رەفتاریی رەگەزپەرستی.

پەرلەلماننتار ئارینا چارالاممبیدیس بە رۆیتەرزی ڕاگەیاند ئەو خانمانە هاتبوون بۆ قوبڕوس بۆ ئەوەی بژین و یارمەتی خێزانەکانیان بدەن بەڵام زەوی قوتیدان و کەسیش بایەخی پێنادات.

هاوکات پۆلیس جارێکی دیکە بەسەر شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ دۆسێکەدا دەچێتەوە.

XS
SM
MD
LG