Accessibility links

لە هەولێر هەفتەی فیستیڤاڵی خۆڕاک دەستپێدەکات


بە بەشداری ژمارەیەکی زور لە خاوەنی خواردنگەکان، هاووڵاتیان، گەشتیاران، هونەرمەندان و چین و توێژی جیاجیا هەفتەی فیستیڤاڵی خوڕاک لە هەولێر دەستیپێکرد کە بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ بەردەوامی دەبێت.

لە فیستیڤاڵەکەدا هاووڵاتیان و گەشتیاران ئاشنای چونیەتی بەکارهێنانی خواردن بە شێوەیەکی تەندروست دەکرێن.

لە ماوەی ئەو حەوت ڕۆژەدا چەندین چالاکی هونەری و پانێل لەبارەی چونیەتی بەکارهێنانی خواردنی تەندروست بەڕێوەدەچن. لەم فیستیڤاڵەکەدا خواردنی جۆراو جۆر پێشکەشی گەشتیاران و هاووڵاتیان بەگشتی دەکرێن، سەرپەرشتیارانی فیستیڤاڵەکەش دەڵێن نزیکەی سەد جۆر خواردنی تێدایە کە بریتین لە خواردنی ئاسیایی، هیندی، چینی، کوردەواری، ڕۆژئاوایی و ڕۆژهەڵاتی.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:45 0:00

XS
SM
MD
LG