Accessibility links

ئەحمەد حاجی ڕەشید: بە هیچ شێوەیەک موچەکانی فەرمانبەرانی هەرێم نابڕدرێن ئەگەر هەرێم نەوتیش نەنێرێت


لێدوانەکان لەسەر دابین کردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی نێوەندی عێراقەوە، جیاوازن.

ئەحمەد حاجی ڕەشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق دەڵێت هەمیشە دۆسێی بودجە یەکێک بووە لە گرفتە سەرەکییەکانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی نێوەندی عێراقدا و دەشڵێت بە دووری نازانێت ئەو جیاوازی لێکدانەوانە لەو نوسراوەوە سەرچاوەیان گرتبێت کە سەرەک وەزیری عێراق ناردویەتی بۆ وەزارەتی دارایی وڵاتەکە و داوای ڕاگرتنی هەموو شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات.

بەڕێز حاجی ڕەشید ئاماژەش بەوە دەکات کە شایستە داراییەکان لەناو بودجەدا یانی هەموو پشکی بودجە بەڵام لەمەدا دۆسێی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمیلێجیاکراوەتەوە.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، ئەحمەد حاجی ڕەشید، کە ئەندامی کۆمیتەی داراییە لە پەرلەمانی عێراق باسیش لەوە دەکات تەنانەت ئەگەر هەرێمی کوردستان لەم ساڵی 2019یەشدا نەوت ڕادەستی بەغدا نەکات پێناچێت دکتۆر عادل عەبدولمەهدی سەرەک وەزیری عێراق بکەوێتە ژێر فشارەوە بەڵام وەک دەڵێت لەوانەیە لەکاتی وتووێژەکان لەسەر بودجەی ساڵی 2020 دا کێشە دروست بکات.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:29 0:00

XS
SM
MD
LG