Accessibility links

بژار تەها خەلیل: کەمپین بۆ سزای سێدارە ڕێزنەگرتنە لەیاسا


کەمپینێک دەستیپێکراوە بۆ لەسێدارەدانی ئەندامانی باندێکی تاوان لەچەند هەفتەی رابردوودا ئاشکراکران. لەهەموو دنیادا خەڵکی کەمپین دەکەن سزای کووشتنی تاوانباران نەمێنێت و بگرێت بۆ جۆرێکی کە, کەسە تاوانکارەکان بۆ زۆرترین کات لەکۆمەڵگا دورخرێنەوە، بۆ لەوهەرێمی کوردستان کەمپینەکە داوای سزای ئیعدام دەکات؟.

هەروها لە هەوڵێر کەسێک دانی بەتاوانەکەیدا ناوە دەستدرێژی سێکسی کردۆتە سەر ئافرەتان بڵام ئازاد کراوە، دوای بەربوونی هەمان تاوانی کردۆتەوە، ئایا کەسانێک بەمشێوەیە بۆ کۆمەڵگا مەترسیداربن چۆن ئازاد دەکرێن؟.

ئایا ئەم کەمپینە هۆی ئەوەیە خەڵکی هەست بەئاسایش ناکەن یان کەلتووری کۆمەڵگاکەیە ئەو سزایە بەڕەوا دەزانێت و ئەیەوێت بمێنێتەوە؟.

لەگفتووگۆیەکدا بۆ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا لەگەڵ وریا کاڵی، بژار تەها خەڵیل پارێزەرو چاودێری سیاسی دەڵێت " کۆمەڵێک گۆڕانکاری و دژەیەکبوونی یاسا لە عێراقدا ڕوویداوە، لە دەقی یاسای سزای عێراقیدا لە بەشی 406دا هاتوە کە کوشتنی بەمەبەست سازاکەی ئیعدام بێت، کەواتە ناتوانین وابەستەی شتێکی تر بین کە هەڵگرتنی حوکەمی ئیعدامە".

دەشڵێت " یاساکان پێویستی بەدەستکاری و نوێکردنەوە هەیە بۆ ئەوەی لەگەڵ ژیانی سەردەمدا بگوونجێت، کە ئەوەیش هەڵگرتن و نەمانی سزای لەسێدارەدانە".

هەروەها دەڵێت شتەکان لەسەر ئەم باندەی دەسگیر کراون نادیارە و ناڕوونی تیایە، ناڕونیەکەش لەوەدایە تاوانی کووشتن دەبێت پۆلیس بەلێکۆڵینەوەی هەستێت، بەڵام دەزگای ئاسایش بەهەمئاهەنگی لەگەڵ پۆلیسدا کاری تیاداکردوە و دەکرێت لە لێکۆڵینەوەدا زیاتر ڕوون بکرێتەوە بگەینە دەرئەنجام".

پاریزەر بژار تاها دەڵێت "ڕاستە هەندێک تاوان ڕوودەدات و پێان دەوترێت (تاوانی زۆر قورس) و لەم تاوانەد 2 کاری ئەنجامدراوی تیا دەبینرێت یەکەم کوشتن و دووهەم شاردنەوەی تەرمی کورژاو، ئەگەر بڕیار بێت یاسا و داگامان هەبێت با یاسا سەروەربێت، لێگەڕێن با دادگا کارەکانی خۆی تەواو بکات".

دەشڵێت "باشتر وایە کەمپین بکرێت بۆ ئەوەی یاسا سەروەر بێت، نەک کەمپین بکرێت پێشێلی یاسا بکرێت".

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:45 0:00

XS
SM
MD
LG