Accessibility links

ژیان لە فەرهەنگدا: شێرزاد حەسەن


دڵنیام لەوەی زۆربەمان لە دوورەوە بێت یان لە نزیکەوە، شێرزاد حەسەن، نوسەر و ڕوناکبیر دەناسین.

زۆربەمان ئاشناین بە چیرۆک و ڕۆمان و کورتە ڕۆمانەکانی و هەروەهاش دیدارە بابەتی و بوێرەکانیشی.

شێرزاد حەسەن وەک مامۆستایەک لە سۆنگەی ئەو ئەزمونانەی هەیبووە لەگەڵ خوێندکارەکانیدا هەمیشە داوا دەکات بایەخێکی گەورە بە بواری پەروەردە بدرێت وەک دەڵێت پەروەردە فێرت دەکات چۆن ببیتە خاوەن عەقڵێکی ڕەخنەگرانە، بە زۆر شت ڕازی نەبیت لە ڕووی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتیشەوە.

شێرزاد حەسەن؛
*هەموو عەرەب و جیهانی ئیسلامی هێندەی ئیسرائیل ناخوێننەوە.

*لە ڕۆژهەڵات و لە کوردستان میدیایەکی هەژار و چەواشەکار هەیە، میدیایەک نییە سەروسەودای هەبێت لەگەڵ ئازادی.
*کێشەی ئاین و سیاسەت، خۆ بە پیرۆزکردن و تەڵاقدانی پرسیار و گومانە.

*سیاسەت زمانێکی زۆر سادەیە و قسە لەگەڵ عەقڵێکی زۆر سادەدا دەکات، دروشمی درۆی زۆرە، فریودەرە و چەواشەکەرە.

*چی لە شیعە و سوننە دەکەیت کە هەزار و چوارسەد ساڵە دوژمنی یەکن، چ پەیوەندی بە ئەمریکا و ئیسرائیلەوە هەیە؟!

*گومانم هەیە ڕۆشنبیرمان هەبێت بەو مانا قوڵەی لە ڕۆژئاوا هەیە.

*لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەدیب و هونەرمەند و نوسەر، یان لە تاراوگەیە، یا کوژراوە، یا لە ماڵی خامۆش دانیشتووە، یا تڕۆ کراوە، یانی ناتوانێت ئازاد بێت.

*من قەرزاری حەسەن زیرەکم چونکە ئەم پیاوە یاخییە و بیری لەوە نەکردۆتەوە ئاین و کلتور چیی پێ دەڵێن.

ئەگەر بە وردی سەیری بەرهەمەکانی شێرزاد حەسەن بکەین وەک حەسار، گوڵی ڕەش، سەگەکانی باوکم، ژنێک بەسەر منارەوە، پێدەشتی کارمامزە کوژراوەکان، خەونی جاڵجاڵۆکەکان، دوا شەوی دابەزینی عیسا و.... هتد، دەستبەجێ ئەو هەستەت لا دروست دەبێت کە شێرزاد لەگەڵ داهێنانە ئەدەبیەکانیدا بە قوڵی کاری لەسەر کۆمەڵگەش کردووە و هەمیشەش وەک نوسەرێکی باڵای ڕەخنەگر جەختی کردۆتەوە لەوەی دەبێت هەموو دەنگەکان ببیسترێن و ناکرێت و نەشیاوە دەنگەکان کپ بکرێن.

شێرزاد حەسەن، لەم وتووێژەیدا لەگەڵ هاوکارم نارین ڕۆستەم، باس لە گرنگییەکانی ڕۆشنبیریی دەکات وەک یەکێک لە هۆکارەکانی بەرەوپێشچوونی کۆمەڵگە.

زانیاری زیاتر لە دەقی بەرنامەی ئەم هەفتەیەی ژیان لە فەرهەنگدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:40:13 0:00

XS
SM
MD
LG