Accessibility links

جەبار یاوەر: پڕۆژەی یەکخستنەوەی ھێزەکانی ٧٠ و ھێزەکانی٨٠ دەخەینە بواری جێبەجێکردنەوە


جەبار یاوەر
جەبار یاوەر

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا شاندێکی وەزارەتی بەرگری عێراقی و ھێزە ئەمەریکاییەکان لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە کۆبوونەوە.

لە بارەی کۆبوونەوەکە جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند " ئەم کۆبوونەوەیە پەیوەندی بە بابەتێکەوە نەبوو تا لەسەری ڕێکبکەوین بەڵکو کۆبوونەوەیەک بوو بۆ بەدواداچوون بۆ پڕۆسەیەکی ھاوکاری کە لە ساڵی ٢٠١٦-٢٠١٧ لە بودجەی حکومەتی ئەمەریکا بڕی یەک ملیار دۆلار تەرخانکرابوو وەک قەرزێکی درێژخایەن بۆ حکومەتی عێراق کە دەدرا بە چەک و تەقەمەنی بۆ ھەموو ھێزە شەڕکارەکانی عێراق بە ھێزەکانی سوپای عێراق و ھێزەکانی پێشمەرگە کە شەڕی دژ بە داعشیان دەکرد، وە لەم بڕە پارەیە پشکێک دیاریکرابوو کە نزیکەی ١٨٠ بۆ ٢٠٠ ملیۆن دۆلارە بۆ ھەندێک بابەت بۆ ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، بەڵام تاوەکو ئێستا نەکەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، جا ئەم تیمە ھاتبوون تا رێوشوێنەکان بگرنە بەر لە دابینکردنی ئەم پێویستیانە".

لە میانەی گوتووێژێکیدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە باس لە ھەنگاوەکانی یەکگرتنەوەی ھێزەکانی ٧٠ و ھێزەکانی٨٠ ی پێشمەرگە دەکات و دەڵێت "پڕۆژەیەکی سی و پێنج خاڵمان ئامادەیە، ئەم پڕۆژەیە تایبەتە بە چاکسازی و یەکێک لە خاڵەکانی، خاڵی یەکخستنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگەیە." بەڕێز یاوەر دەشڵێت "ھەر لەبارەی ئەم پڕۆژەیە لە وەزارەتی پێشمەرگە چەند کۆبوونەوەیکمان لەگەڵ ھێزەکانی ٧٠ و ھێزەکانی ٨٠ کردووە و ھەوڵدەدەین بەم نزیکانە لەگەڵ دامەزراندنی حکومەتی نوێی ھەرێمی کوردستان ڕەزامەندی لەسەر سەرجەم خاڵەکانی پڕۆژەکە بدرێن و ئەم پڕۆژەیە بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە."

تەواوی گوتووێژەکە لەم فایلە دەنگییەی خوارەوە ببیستن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:21 0:00

XS
SM
MD
LG