Accessibility links

ئەمەریکا مارینزێکی پێشوو دەستگیر دەکات کە پەیوەندی هەیە بە هێرشەکەی سەر باڵیۆزخانەی کۆریای باکورەوە لە ئیسپانیا


کاربەدەستانی ئەمەریکا مارینزێکی پێشووی ئەمەریکایان دەستگیر کردووە کە ئەندامی ئەو گروپەکە گوایە لە مانگی دوودا چوونەتە سەر باڵیۆزخانەی کۆریای باکور لە مەدرید و کەرەستە ئیلیکترۆنییەکانیان دزیوە. دوو سەرچاوەی نزیک لە ڕووداوەکە ئەو دەستگیکردنەیان پشتڕاست کردۆتەوە.

بە پێی کاربەدەستێکی جێبەجێکردنی یاسا و سەرچاوەیەکی نزیک لە گروپەکە کرستۆفەر ئان ڕۆژی پێنجشەممە دەستگیرکراو ڕۆژی هەینی لە دادگایەکی لۆسئەنجلس ئامادە بوو.

هەر لە ڕۆژی پێنجشەممە هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئەمەریکا دایان بەسەر ماڵی ئادریان هۆنگ ڕێبەری گروپی بەرگری سڤیلی چۆلمیا، ئەو گروپەی هەوڵی لابردنی کیم جۆن ئونی ڕێبەری کۆریای باکور دەدەن و تاوانبارکراون بە هێرشەکەی 22 ی مانگی 2 بۆ سەر باڵیۆزخانەکە. کەسێکی نزیک لە گورپەکە بە مەرجێک ناوی ئاشکرا نەکرێت ڕایگەیاندووە کە هۆنگ لە دەمی ئەو گەڕانەی پۆلیسدا لە ماڵەکەی خۆی نەبووە.

وەزارەتی دادی ئەمەریکا ئامادە نییە لەم بارەیەوە هیچ لێدوانێک بدات.

بە پێی دادگایەکی ئیسپانیا، گروپێکی 10 کەسی هوروژمیان بردبوە سەر باڵیۆزخانەی کۆریای باکور لە مەدرید، ئازاری جەستەیی چەند کەسێکیان لە ناو بڵیۆزخانەکە دابوو و بە بارمتە گرتبوونیان بۆ چەند کاتژمێرێک پاشان هەڵاتبوون.

لێکۆلەرە ئیسپانییەکان دەڵێن ئەو هێرشبەرانە کۆمپیوتەرو هارددرایڤەکانیان لە بڵیۆزخانەکە دزیوە و پاشان هەڵاتوون بۆ ئەمەریکا.

ئەم ڕووداوە لە کاتێکی زۆر هەستیاردا ڕووی دابوو تەنها چەند ڕۆژێک بەر لە دووهەم کۆبونەوەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و ڕێبەری کۆریای باکور کیم جۆن ئۆن.

XS
SM
MD
LG