Accessibility links

بەهۆی سوتاندنی کچە خوێندکارێک لە بەنگلادیش نارەزایی لێدەکەوێتەوە


بە فرمانی بەڕێوەبەری خوێندنگەکەی ، کچێکی خوێندکار لە بەنگلادیش سوتێنرا و گیانی لەدەست دا بەهۆی ئەوەی ئەم کچە خوێندکارە شکایەتی لە بەڕیوەبەری خوێندنگەکەی کردبوو کە گێچەڵی سێکسی پێکردبوو.

مردنی ئەم خوێندکارە تەمەن 19 ساڵانە بە ناوی نوسرەت جەهان رافی لە هەفتەی رابردوودا توڕەیی و نارەزایی لە سەرانسەری بەنگلادیشی بەدوای خۆیدا هێنا و سەرۆک وەزیرانی بەنگلادیش بەڵین دەدات لێپێچینەوە لەگەڵ هەموو ئەوانەدا بکرێت کە دەستیان لە سوتاندنی ئەو خانمە خوێندکارەدا هەبووە.

دەگوترێت کە خانم نوسرەت رافی تەفرەداوە و براوەتە سەربانی خۆێندنگەیەکی وانەی ئیسلامی کە ئامادەی بووە و کۆمەڵیک هێرشبەر داوایان لێکردبوو شکایەتی گێچەڵی سێکسی کە دژ بە بەڕێوەبەرەکی پێشکەش بە پۆلیسی کردبوو ، لێی پاشگەزبێتەوە ، بەڵام کاتێک دواکاری هێرشەربەرەکان رەتدەکاتەوە، ئەودەمە نەوت بە جەستەیدا دەکەن و ئاگری تێبەردەدەن.

موحەمەد ئیقبال کە سەرپەرشتی پرۆسەی لێکۆڵینەوەکە دەکات بە ئاژانسی هەواڵەکانی فرانس پرێسی گوتوە؛ بەڕیوەبەری خوێندنگەکە بە ئەنجامدەرانی تاوانەکەی گوتبوو فشاری زۆر لە نوسرەت رافی بکەن بۆ ئەوەی شکایەتەکەی لای پۆلیس کردبووی لە دژی بکشێنێتەوە و ئەگەر رازیش نەبوو پێی گوتوون کە ئەو کچە خوێندکارە بکوژن.

موحەمەد ئیقابل دەشڵیت بەلای کەم 5 لەوانەی دەستبەسەر کراون سیانیان هاوپۆلی نوسرەت رافی ن و دەڵێت سەرەتا کچە خوێندکارەکەیان بەستوەتەوە بەرلەوەی ئاگر لە جەستەی بەربدەن.

XS
SM
MD
LG