Accessibility links

رابەرانی ناڕەزاییەکان لە سودان پلانی دامەزراندنی دەستەیەکی سیڤیل رادەگەێنن


رابەرانی نارەزایەکان لە سودان ئەمرۆ چەند پلانێکیان رایانگەیاند سەبارەت بە ئاشکراکردنی دەستەیەکی سیڤیلی بۆ ئەوەی دەسەڵاتی وڵات لە ئەنجومەنی سەربازی دەسەڵاتدارێ هەنوکە وەرگرێتەوە ، ئەمەش هاوکاتی ئەوەی خۆپیشاندەران لە دەرەوەی بارەگای سەرەکی لەشکری فشاریان خستونەتە سەریان. واشنتن دەڵیت نێردەی خۆی رەوانەی سودان دەکات بۆ ئەوەی هانی رادەستکردنی دەسەڵات بدات.

ئەوەی جێی ئاماژەی ئەنجومەنی لەشکری لە سودان ئەوەی دوای لەدەسەڵات خستنی عومەر ئەلبەشیری سەرۆکی سودانی دەسەڵاتی کاروباری وڵاتی گرتوەتە دەست ، هەتا ئێستا ئەم ئەنجومەنە بەرهەڵستی لە بانگەشەکانی خۆپیشاندەران کردوە و بۆ ئەوەی بەخێرایی رێگە بە دامەزراندنی بەرێوەبەرایەتیەکی سیڤیلی بۆ سودان بدات.

رێکخراوی پێشەیی سودانی کە پێشەنگی نارەزاییەکانی سودانی کردوە ، لە بەیانامەیەکدا گوتی ؛ رۆژی یەکشەمەی داهاتوو ناوی ئەندامانی ئەنجومەنی سیڤیل لە کۆنفرانسێکدا دیاری دەکرێن ئەوەی لە دەرەوەی ئۆفیسی لەشکری ئەنجام دەدرێت و دەشڵێن دپلۆماتکارانیش بانگهێشتی ئەو کۆنفرانسە دەکرێن. دەستەی ئەنجومەنەکە دەڵێن ئەوان داوادەکەن کە ئەنجومەنەکەیان کە نوێنەرانی سەربازیشیان تێدایە ، جێگەی ئەنجومەنی سەربازی هەنوکەی سودانی بگرێتەوە .

XS
SM
MD
LG