گفتووگۆى نێوان وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق و وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له‌سه‌ر ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان به‌رده‌وامه، هه‌ردوولاشیان ئاماژه به‌نزیك بوونه‌وه له رێككه‌وتن ده‌كه‌ن، به‌ڵام تائێستا هیچ هه‌نگاوێك بۆ پێكهێنانى ئۆپه‌راسیۆنى هاوبه‌ش له‌و ناوچانه نه‌نراوه.
لیوا ئیسماعیل سه‌رحان نوێنه‌رى پێشمه‌رگه بۆ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند"داوامانكردووه بگه‌رێینه‌وه بۆ ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان و ئه‌و ناوچانه به هاوبه‌شى به‌ڕێوه ببرێن."
وتیشى"وه‌ڵامى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌وه‌بوو ، بڕیار له مه‌رجه‌عى خۆیان وه‌رده‌گرن و دواتر وه‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه، بۆیه چاوه‌ڕێین هه‌فته‌ى داهاتوو لیژنه‌كه‌یان سه‌ردانمان بكاته‌وه."
كۆبونه‌وه‌ى نێوان وهفدى هاوبه‌شى پێشمه‌رگه و به‌رگرى عێراق، له‌كاتێكدایه دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌شیان ڕووپێوى ناوچه‌كانى نێوان سوپا و پێشمه‌رگه‌یان كردووه.
لیوا ئیسماعیل وتى"ڕوپێوى هه‌موو ناوچه‌كه كراوه، شوێنى ئێستاى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق ده‌ستنیشانكراون، هه‌روه‌ها ناوچه چۆڵه‌كانى نێوانیشمان دیاریكراون."
لاى خۆشیه‌وه عه‌لى حسێنى وته‌بێژى میحوه‌رى باكورى عێراقى حه‌شدى شه‌عبى ، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند"گفتووگۆكانى نێوان پێشمه‌رگه‌و وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئیجابین، هه‌ربڕیارێك بدرێت، ئێمه پابه‌ند ده‌بین پێوه‌ى."
ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق سه‌رقاڵى گفتووگۆكردنن له‌سه‌ر ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان، به‌ڵام هێشتا ئه‌نجامى گفتووگۆكانیان به‌فه‌رمى ڕانه‌گه‌یاندووه.