Accessibility links

سەرۆکی پێشووی کۆریای باشور لە زیندانەوە داوایەکی هەیە


- Former South Korean President Park Geun-hye arrives at a court in Seoul, South Korea, Aug. 25, 2017.

سەرۆکی پێشووی دەستگیرکراوی کۆریا داوای ئەوەی کردووە بە شێوەیەکی کاتی ئازاد بکرێت، پارێزەرەی سەرۆکی پێشووی کۆریای باشور پارک گوین هی کە لەزینداندایە؛ داوای ئەوەی کردووە کە بە شێوەیەکی کاتی ئازادبکرێت بۆئەوەی چارەسەری تەندروستی بۆ بکرێت ئەوان دەڵێن کە نەخۆشییەکەی بۆتەهۆی سوتان و برین و ئازاری هەیە.

هاوکات کاربەدەستێکی نوسینگەی دادوەری گشتی هەرێمی ناوەندی سیئۆل رایگەیاند کە پێداچوونەوە دەکەن بەسەر داواکارییەکەی پارک دا، بەڵام ناوی خۆی نەوت لەبەرئەوەی بەپێی یاساو رێساکان بۆیان نیە قسە بۆ راگەیاندنەکان بکەن.

پاش ئەوەی لەساڵی 2017 دا سەرۆکی پێشووی ئەو وڵاتە پارک گوین هی بە ئابڕوچوونی گەندەڵییەکی گەورە لەسەر دەسەڵات لابراو دادگاییکراو بە 30 ساڵ زیندانی سزادرا. ئەم دەستگیرکردن و دادگاییکردنە لەدەرئەنجامی ئەو هەموو خۆپیشاندانی ناڕەزاییەوە هات کە تەواوی شارەکانی ئەو وڵاتەی گرتبۆوە کە داوای روخانی سەرۆک و دەسەڵاتەکانی پارکیان دەکرد بەهۆی ئەو گەندەڵی و دەیان ملیۆن دۆلارەی کە وەک رەشووەو پارە بەفیرۆدان و رێدان بە کەسانێک یاری بە موڵک و ماڵی گشتییەوە بکەن.

بە پێی یاساو رێساکانی زیندانییەکانی کۆریای باشور رێبە زیندانیکراوەکان دەدرێت کە چارەسەر وەربگرن ئەگەر نەخۆش بن یان گرفتی تەندروستیان هەبێت ببرێن بۆ نەخۆشخانەکان بەڵام دەبێت لەژێر چاودێریدا بن و پاش چاکبوونەوەیان بگەڕێندرێنەوە بۆ زیندان.

XS
SM
MD
LG