Accessibility links

ئەمریکا سزای کوباو نیکاراگواو ڤەنزویلا دەدات


ئەمڕۆ چوارشەممە حکومەتی ولایەتە یەکگرتووەکان سزایەکی دیکەی بەسەر ڤەنزویلا و کوباو نیکاراگوادا سەپاند، ئەمەش وەک دوایەمین کاردانەوە دژی حکومەتە سۆشیالیستەکان لە نیوەی رۆژئاوای گۆی زەوی.

بەرێوبەرایەتییەکەی سەرۆکی ولایەتە یەکگرتووەکان داناڵد تڕامپ سەرتۆپکی هەوڵەکانیان بە دەرکردنی مادۆرۆ لە کاراکاس دەستپێدەکات و خەڵاتکردنی رێبەری کۆمەڵەی نیشتیمانی ئەو وڵاتە خۆرخێ گایدۆ وەک سەرۆک؛ ئەم هەڵوێستە نزیکەی 50 دەوڵەتی دیکەش گرتیانەبەر بۆ ناساندنی خۆرخێ گایدۆ وەک سەرۆکی ڤەنزویلا.

بەرلە وتەکانی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ولایەتە یەکگرتووەکان جۆن بۆڵتن لەمەیامی، بەرپرسێکی باڵای بەرێوبەرایەتییەکە جەختی لەوەکردەوە کە هەموو بژاردەیەک تائێستا پێشنیاز کراون سەبارەت بە ڤەنزویلا کە وا پێدەچێت دەرئەنجام یەکلاییبوبێتەوە.

ئەو کاربەدەستە باڵەی بەڕێوبەرایەتییەکەی ئەمریکا دەڵێت "ئێمە دەمانەوێت بەشێوازێکی ئاشتیخوازانە دەستاودەستی دەسەڵات بکرێت، بەڵام ئێمە سورین لەسەر ئەوەی کە دەستاودەستی دەسەڵات ئەنجامبدرێت." هاوکات مادۆرۆ و دەستەودایرەکەی نیگەرانن لەوەی کە ئەم هەڵوێستەیە مانای چیە.

XS
SM
MD
LG