Accessibility links

موحەمەدی حاجی مەحمود : پێم باشە سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەت و سەرۆكی پەرلەمان هەر یەکەیان سێ جێگری هەبێت


موحەمەدی حاجی مەحمود

لە وتووێژێكدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریكا موحەمەدی حاجی مەحمود سكرتێری حیزبی سوشیالیست دیموكراتی كوردستان لەبارەی ڕێگری و بەربەستەكانی بەردەم پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت؛ بە پێی دەستور و قانون و پەرلەمان و دەنگی خەڵك ناكرێت هەمووی بە رێككەوتن بکرێت، دەكرێت وەكو چۆن لە بەغدا و توركیاش وایە، كوردستانیش بەشێكە لەو ناوچەیە.

شوێنەواری دوو ئیدارەیی و شوێنەواری شەڕی ناوخۆ و یەكتر قبوڵ نەكردن، ڕەنگە ئاسان نەبێت هێزێك كە تا دوێنێ پەنجا بە پەنجا بوو ئێستا بە نیوەی ئەوە ڕازی بێت ئەمە ڕەنگە یەكێك بێت لە كێشەكان، پارتی و یەكێتی هێزیان هەیە زۆر جار باسی دوو ئیدارەیی دەكرێت واتا دەبێت بە رێكەوتن بێت.

رێكەوتن كاتی خوی پەنجا بە پەنجا بووە بەڵام ئێستا نەخشەی پەرلەمانی كوردستان تێكچووە و گۆڕانكاری هاتووە پەنجا بە پەنجا نەماوە و ئەو گۆڕانکاریەش قبوڵ ناكرێت لە عێراقیش هەمان شت هەڵبژاردن كرا بەڵام عادل عەبدولمەهدیان هێناوە یەك كۆرسیشی هەیە و بووە سەرۆك وەزیرانی عێراق، بریارەكان بەم شێوەیە دەڕوات، لە كوردستانیش ڕەنگە یەكتر قبوڵ نەكردن رێگر بن لە دواكەوتنی حكومەت ئەو هەموو وەعد و قسەیە دەكرێت لە یادی ئەنفال باسی میلەت دەكرێت گشتی فرمێسكی بۆ دەرێژێت بەڵام لەسەر یەك وەزیر رێكناكەون.

دوورلە چاوی میدیا كاربەدەستە باڵاكانی پارتە دەسەڵاتدارەكانی وەكو پارتی و یەكێتی كاتێك كۆدەبنەوە كە خەڵك نایبینێت و نازانرێت كەوا چی تێیدا ڕوودەدات و لەوێ چ باسێكە؟

سكرتێری حیزبی سوشیالیست دیموكراتی كوردستان لەوبارەیەوە گووتی باسی ئەوە دەكرێت لە بەڕێوەبەری ناحیەیەك تا دەگاتە سەرۆك وەزیران باسی ئەو وردەكاریانە دەكەن پێم وانیە باسی بەرنامە بكرێت باسی سیستەمی وڵات بكرێت، تەنها باسی ئەوە دەكرێت چەندی دەست دەكەوێت چەندی بەردەكەوێت.

پۆستەكانی حیزبی سوشیالیست دیموكراتی كوردستان چی دەبن گەر كابینەی نۆیەم پێكهات؟

موحەمەدی حاجی مەحمود دەڵێت خوا ئەكات ئەوان رێكدەكەون ئێمە هیچمان ناوێت ئێمە بەڕێوەبەری ناحیەیەكمان هەیە لە بەمۆ ئەوەتانێ خەریكە لایدەبەن و یەك بەڕێوەبەری ناحیەمان پێڕەوا نابینن.

لەبارەی ئەو ناكۆكیەی كە لە سەر پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان هەیە لە نێوان یەكێتی و گۆڕان ، حەمەی حاجی مەحمود لەسەر ئەو پرسە دەڵێت كاتێك كە یەكێتی نشتیمانی رێكنەكەوت لەگەڵ پارتی ، پارتی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان رێككەوتنیان كرد دوای ئەوە كە پارتی یەكەم كۆبوونەوەی كرد بۆ سەرۆكی پەرلەمان یەكێتی نشتیمانی كوردستان لەوە ڕەنگە ئیحراج بووبێت دوای ئەوە گەرایەوە بۆ ئەوەی رێككەوتنەكە بگەنە ئەنجام،

موحەمەدی حاجی مەحمود لەبارەی ئەو پرسیارەوە زیاترگووتی وەكو خوم پێم باشە سەرۆكی هەرێم سێ جێگری هەبێت سەرۆكی حكومەت سێ جێگری هەبیت و سەرۆكی پەرلەمانیش سێیانی هەبیت با پێكهاتەكانی تریش بەشداربن، توركمانە مەسیحیە پێم وانیە هیچ لە مەسەلەكان بگۆڕێت چونكە خۆ لە دەستوردا نەنوسراوە هەر دەبێت ئەوەندە بێت و پێم وانیە ئەمە كێشە بێت خۆ ئەگەر سەیری بكەین لە وڵاتان هەر وەزیرێکی دەرەوە ڕەنگە دە دوازدە جێگری هەبێت، بەڵام ڕەنگە بابەتەكان شتی تر بن.

لە پشتی ئەوەوە مەسەلە وەزعی ئەمنیە لە كوردستان وەزعی ئەمنی لە دەستی كێ یە چوونە ڕەنگە كۆمەڵێ شتی تر هەبن نەتوانین هەم. دەقی وتوێژی پەیامنێرما ئەحمەد زیباری لە هەولێر لەم فایلە دەنگیەدا دەبیستن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:56 0:00

XS
SM
MD
LG