Accessibility links

بڕیارە كازاخستان لەم مانگەدا میوانداری وتوێژی سوریا بکات


K
K

حوکمەتی کازاخستان ئەمڕۆ گوتی لە 25 و 26 ئەم مانگەدا میوانداری خولێکی نوێی وتوێژ لەسەر سوریا دەکات ، ئەوەی ئێران و روسیا و هەروەها تورکیا پشتیوانی لێدەکەن.

وەزارەتی دەرەوەی کازاخستان لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت ؛ وا چاوەڕواندەکرێت شاندی رژێمی سوریا و گروپەکانی ئۆپۆزیسیۆنی چەکدار و هەروەها نوێنەرانی هەر سێ وڵاتی ئاماژەپێدراو بەشداری کۆبونەوەکە ببن . هاوکات وەک چاودێران نەتەوەیەکگرتوەکان و ئوردن ئامادەی ئەو کۆبونەوەیە دەبن.

تەوەرەی سەرەکی کارنامەی کۆبونەوەکە سەبارەتە بە ئیدلیب و گرتنەبەری رێوشوێنەکانی پەیوەستن بە بنیاتنانی متمانە و هەروەها دابەشکردنی کۆمەکی مرۆیی.

XS
SM
MD
LG