Accessibility links

قەتەر داوای پیادەکردنێکی توندی گەمارۆی چەک بەسەر لیبیادا دەکات


وەزیری دەرەوەی قەتەری "موحەمەد بن عەبدورەحمان الثانی" داوای پیادەکردنێکی توندی گەمارۆی نەتەوەیەکگرتوەکانی بۆ چەک کردووە لە سەر هەردوو لایەنی بە شەڕهاتوو لە لیبیا.

وەزیری دەرەوەی قەتەری لە میانەی دیمانەیەک لەگەڵیدا کە ئەمڕۆ رۆژنامەی " لا ریپابلیکا" بڵاوی کردوەتەوە دەڵێت؛ جەنگ لە لیبیا نە بەو بانگەشەیەی لە یەکەم رۆژەوە بۆی کراوە رادەوەستێت، واتا ئەو بانگەشەیەی کە فرماندەی لیبی خەلیفە حەفتەر پشتگوێ خستوە و هەروەها نە بەوەی کە تەرابلوس داوای کردوە بۆ دەرکردنی حوکمەتی لیبیا لە گەمارۆکان و دەڵێت بەمانە ئەو جەنگە کۆتایی نایەت. حوکمەتەکەی تەرابلوس لەلایەن نەتەوە یەکگرتوەکانی پشتیوانی لێدەکرێت.

لە درێژەی دیمانەکەدا ئەوەی لە میانەی سەردانەکەی بۆ رۆم رۆژنامەی " لا ریپابلیکا" لەگەڵیدا کردوە وەزیری دەرەوەی قەتەری دەشڵێت ؛ کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی دەتوانێت کۆتایی بە جەنگی لیبیا بێنێت ئەوەش بە جێبەجێکردنی گەمارۆ بەسەر خەلیفە حەفتەر و هەروەها رێگریکردنیش لەو وڵاتانەی کە چەکی نوێ و تەقەمەنیان بۆ خەلیفە حەفتەر دابینکردوە و ئەو کارە راگرن.

لەوەڵامی ئەو پرسیارەی لێکرا کە ئایا مەبەستت لەو وڵاتانە سعودیە و ئیمارات و هەروەها میسرە ، لە وەڵامدا وەزیری دەرەوەی قەتەر گوتی هەر سێ ئە وڵاتەی ئاماژەت پێکردن؛ پەیوەندیەکی نزیکیان لەگەڵ خەلیفە حەفتر هەبووە و مەبەستیشیان بووە رژێمێکی هاوشیوەی ئەوانەی خۆیان لە لیبیا دروست ببێت.

XS
SM
MD
LG