Accessibility links

زانایان لە ئیسرائیل کۆپیەکی سێ رەهەندی دڵ دەخەنە روو

ئاژانسی هەواڵەکانی فرانس پرێس دەڵێت؛ زانایان لە ئیسرائیل ئەمڕۆ کۆپی وێنەیەکی سێ رەهەندی دڵیان خستوەتە روو کە تەواوی شانە و دەمارەکان پیشان دەدات و بە پێشڕەویەکی گرنگی پزیشکی ناوی دەبەن ، ئەوەی وەک دەڵێن دەرفەتەکانی چاندنی دڵ بەرەو پێش دەبات.

تال دڤیر؛ ئەوەی سەرپەرشتی پرۆژەکەی کردووە لە زانکۆی تەل ئەبیب دەڵیت وێنە سێ رەهەندیەکەی دڵ کە بە هێندی قەبارەی دڵی کەرۆێشێکە ، بۆ یەکەم جارە مرۆڤ بتوانێت دڵێک بەتەواوی ببینێت بە هەموو بەشەکانیەوە، واتا خوێن و دەمارەکان و هەروەها هەردوو کوێچکەلەکانی.

ناوبراو دەشڵێت هەرچەندە مرۆڤ پێشتر توانیویەتی وێنەی سی رەهەندی دڵ کۆپیبکات ، بەڵام نەک وەک ئەمەیان کە تەواوی دڵەکە و خوێن و پێکهاتەکانی دەبینیت.

هاوکات زانایان دەڵین‌ هەندێک ئاستەنگ هێشتا هەر دەمێنن بەرلەوەی کۆپی سێ رەهەندی دڵ بەتەواوی بکەوێتە بەردەست بۆ سوود وەرگرتن لێی لە بواری چاندنی دڵدا.

This item is part of
XS
SM
MD
LG