Accessibility links

تارا حسێن: گوتەبێژی تەڤگەری ئازادی: تەنانەت یەك چاڵاکیشمان بۆ پەکەکە نەکردووە


لەم گوتووێژەی دەنگی ئەمریکادا (تارا حسێن) گوتەبێژی تەڤگەری ئازادی،باس لەو فشارانە دەکات کە لە لایەن حزبە دەسەڵاتدارەکانی ھەرێمی کوردستانەوە دەکرێنە سەر ئەندامەکانیان و دەڵێ: جاران ھەر زۆنی زەرد بوو، کەچی ئێستا لە زۆنی سەوزیش ناتوانین باسی ئازادی بکەین، لەبەر ئەوەی ئیدی لێرە شتێك نەماوە بە ناوی ئازادی و بۆیە ئێمە لە رێگەی ئەو پەرلەمانتارەی کە لە بەغدا (پەرلەمانی عێراق)ھەمانە و لە رێگەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراقەوە سكاڵامان کردووە، پێشمانوایە کە حکومەتی عێراق بەرپرسیارە لەبەرامبەر ئەو پێشێلکاریانەی رووبەڕووی تەڤگەری ئازادی دەکرێنەوە.وە دەشڵێ: لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستاندا بارەگاکانمان داخراون.جگە لەوە ھەر لە سەرەتای دروستبوونی تەڤگەری ئازادییەوە، رێگەمان پێنەدراوە لە ھەولێر و بادینان بارەگامان ھەبن.

ئەم گوتەبێژەی تەڤگەری ئازادی ئەوە رەتدەکاتەوە کە چاڵاكییان بۆ پەکەکە کردبێت، بەڵکو چاڵاكییەكانیان بە چاڵاكی نەتەوەیی دەزانێ و تەنانەت ئەگەر وێنەی ئۆجەلانیش بەرزبکەنەوە، ھەر لەبەر ئەوەیە کە ئەو وەك رێبەری پەکەکە نابینن بەڵکو وەك کەسایەتییەکی کورد و رێبەرێکی فیکری تەماشای دەکەن. تەواوی ئەم گفتوگۆیەی پەیامنێرمان لە هەولێر لەگەڵ تارا حوسێن ئەنجامیداوە لەم فایلە دەنگیەدا دەبیستن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:45 0:00

XS
SM
MD
LG