Accessibility links

راپۆرتێکی نهێنی"بەکارهێنانی چەکی فەرەنسایی" لە شەڕی یەمەندا پشتڕاست دەکات


ئاژانسی هەواڵەکانی فرانس پرێس دەڵیت ؛ بە پێی زانیارییەکی نهێنی ئەوەی ئەمڕۆ لەلایەن میدیای فەرنساوە ئاشکارکراوە و بە پێچەوانەی دەنگۆکانی پێشوی حوکمەتی فەرەنساوەیە و ئاماژە بەوەدەکات چەکی دروستکراوی فەرەنسایی لە جەنگی یەمەندا لەلایەن ئیمارات و شانشینی سعودییەوە بەکار دەهێنرێن.

زانیاریەکە سەرچاوەکەی ئاژانسی هەواڵگری لەشکری فەرەنسایە و لەلایەن سەرچاوەیەکی میدیای لێکۆڵینەوە بڵاوکراوەتەوە ئاشکرا کراوە ، گەیشتوەتە ئەو دەرئەنجامەی کە شانشینەکانی یەکگرتوی عەرەبی و سعودیە چەکی فەرنساییان لە دژی سەرهەڵداوانی حوثی لە جەنگی یەمەندا بەکارهێناوە ، هەر لە توپخانەوە بگرە هەتا دەگاتە کەشتی جەنگی و هەتادوایی.

ئەوەی جێی ئاماژەیە لە ژێر فشاری گروپەکانی مافەکانی مرۆڤدا لە فەرەنسا پەیەوەست بە فرۆشتنی چەک ، حکومەتی پاریس هەمیشە پێداگری لەسەر ئەوە کردوە کە چەکی فەرەنسایی تەنها لە حاڵەتی بەرگریکردندا لە یەمەن بەکار دەهێنرێن و بە مەبەستی بەرپەرچدانەوەی ئەو هێرشانەن کە حوثییەکان دەیان کەن.

فەرەنسا سێهەم گەورەترین وڵاتی جیهانە بۆ هەناردەکردنی چەکو فرۆشتنی. فەرەنسا سعودیە و ئیمارات بە کڕیارانی سەرەکی خۆی دادەنێت لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا و هەر دوو وڵاتی ئاماژە پێکراو گەورەترین بازاڕی کڕینی چەک بوون لە ساڵی 2017 دا.

XS
SM
MD
LG