Accessibility links

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت فڕۆکەیەکی هەڵگری مووشەکی گەورە تاقیدەکاتەوە


بۆڵ ئەڵان دامەزرێنەرێکی مایکرۆسۆفت لەسەر تویتەر وێنەی فرۆکەیەکی نائاسایی زۆر گەورەی بڵاوکردۆتەوە و ناوی لێناوە "ڕۆک"، وەک دەڵێت یەکەم تاقیکردنەوەی فڕینی ئەنجامدا.

فڕۆکەی "ڕۆک" لەلایەن کۆمپانیای Stratolaunch Systems سەربەر کۆمپانیای

Allen دروستکراوە، 6 ماشێن لەخۆدەگرێت و لەسەر 28 تایە دەوەستێت، 2 بۆدی هەیە.

درێژی باڵەکەی 117 مەترە، بەدڕێژترین دادەنرێت. کێشی 227 تەنە، درێژی بۆدی فڕۆکەکە 72.5 مەترە، بەرزیی 15.2 مەترە.

ئەلان لە چریوەکەیدا لەتویتەر دەڵێت " فرۆکەکە یەکەم تاقیکردنەوەی فڕینی لەسەر کرا و هەروەها تاقیکردنەوەی هەڵگرتنی مووشەک لەسەر دەکرێت".

سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای ستراتۆلاونت سیستەمز (جان فلۆید) ووتی " لەچەند هەفتەوە مانگی داهاتوودا لە فڕۆکەخانەی(مۆهاڤی) ئاسمانی و واڵایی تاقیکردنەوەی زیاتر ئەنجامدەدەین ، ئەم فڕۆکەیە بێوێنەیە، بۆیە لەکاتی تاقیکردنەوەدا زۆر بەوردیی جاودێری دەکەین و بەرلەهەمووشتێک ڕەچاوی سەلامەتی فڕۆکەوانەکان و کارمەندانی خۆمان دەکەین".

کێشی فرۆکەکە بە زۆرترین بارەوە لەوانیە بگاتە 589 تەن، کۆمپانیاکە دەڵێت سەرەتا فڕۆکەکە یەکەم مووشەکی "زۆر گەورە" هەڵدەگرێت، دواتر دەتوانێت بەیەک فڕین 3 مووشک هەڵگرێت.

بەڕێوبەرایەتی خۆراکی ئەمریکا نامە بۆ 12 کۆمپانیا دەربارەی فرۆشتنی جگەرە بەنەوجەوانان دەنێرێت.

(ڕۆیتەرز) – بەرێوبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، نامەی بۆ کۆمپانیای واڵمارت و کۆمپانیای کرۆجەر و 10 بازار ناردەوە دەربارەی فرۆشتنی بەرهەمەکانی تووتن بە نەوجەوانان.

لەنامەکاندا کە لە 5ی مانگی 4دا نێردراوە، بەرێوبەرایەتیەکەی دەرمان و خۆراک داوای لەکۆمپانیاکان کردوە بەرنامەڕێژیەک لەماوەی 30 ڕۆژدا بکرێت و تێیدا ڕوونبکرێتەوە چۆن چارەسەر دانریت و فرۆشتنی نائاسایی بە نەجەوانان ڕاگیرێت.

بازارەکانی نامەکانیان بۆ نێردراوە، کاسیەس جەنەراڵ، فامیلی دۆلار، 7 ئیلێڤن، شیڤرۆن، ڕۆیاڵ، شێل، ئێکسن مۆبێل، سیتگۆ، ماراثۆن پترۆلێۆم، سەنۆکۆ و بیبی.

بەرێوبەرایەتیەکە لەنامەکاندا دەڵێت "هەموو ئەم بەرپرسیاریەتیە گرنگە دابەش دەکەین بەهێشتنەوەی بەرهەمەکانی تووتنی زیان بەخش و هۆکاری ئالودەبوون بەدوور لەدەستی منداڵان و نەوجەوانان.

بازاڕە بچووکەکان بەتایبەتی لەپێشەوەی ئەوهەوڵانەن لەپێناو ڕێگریکردن لە ئاکامی خراپی بەکارهێنانی بەرهەمەکانی تووتن و نیکۆتین.

لەچوارچێوەی ڕێگەگرتن لەنەوجەوانان تا جگەرەنەکێشن، بەرێوبەرایەتی خۆراک و دەرمان پلانێکی پێشنیار کردوە بۆ ڕێگەگرتن لەنەوجەوانان تا تووتنیان دەست نەکەوێت .

ووتەبێژی بەرێوبەرایەتیەکە جێنیفەر ڕۆدڕێگەز لەسەر توییتەر ووتی "نامە نوێکان بۆ کۆمپنیا و بازارەکان بەشێکە لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی بەردوامی بەرێوبەرایەتیەکە لەچوارچێوەی ڕێگەگرتن لەنەوجەوانان تووتنیان دەستکەوێت، هەروەها پابەندبوونی بەرێوبەرایەتیەکە بەبەردەوامی و ڕێگەگرتن لە گەشتنی نەوجەوانان بە بەرهەمەکانی توتن لەوانەش جگەرەی ئەلیکترۆنی".

لەمانگی 2ی ڕابردوودا بەرێوبەرایەتی دەرمان و خۆراک ڕایگەیاند دژ بە هەندێک بازاڕی فرۆشتنی بەرهەمی جگەرە ڕێوشوێن دەگرێتەبەر ، لەوانە کۆمپانیای واڵگرین، بەهۆی کەمترخەمی بەردوامی و لادانی لەڕێنمایەکانی فرۆشتنی تووتن لەوانە جگەرە و جگەرەی نەعنا بە نەوجەوانان.

تائێستا هیچکام لەو 12 کۆمپانیایە لەمبارەیەوە لێدوانیان نەداوە.

توێژینەوە: شیر خواردنی ساوا بەسروشتی پەیوەندی بە نزیمی ڕێژەی کۆلیسترۆلەوە لەکاتی گەورەبووندا هەیە.

(ڕۆیتەرز) – توێژینەوەیەکی نوێ دەڵێت منداڵی ساوای شیرەخۆرە ئەوانەی لە 3 مانگی یەکەمی ژاینیاندا تەنها لەشیری دایکیان ئەخۆن، لەوانیە لەگەورەبوونیاندا تەندروست دەرچن و ڕێژەی کۆلیسترۆڵ لایان باشتر بێت بەراورد بەوانەی لەهەمان تەمەندا شیری قتوویان خواردوە.

بزیشکەکان ئامۆژگاری دەکەن منداڵی شیرە خۆرە بەلانی کەمەوە لە6 مانگی یەکەمی تەمەنیدا دەبێت خواردنی تەنها شیری دایک بێت.

توێژینەوەکەی لە گۆڤاری (تەندروستی منداڵان)دا بڵاوکراوەتەوە دەڵێت شیری دایک ڕێژەیەکی بەرزی کۆلیسترۆڵی تێدایە بەراورد بە شیری قووتوو، بەڵام تائێستا زانیاری زۆرمان نیە دەربارەی کاریگەری ئەوە لەسەر ئاستی کۆریستۆڵ لەکاتی گەورەیی‌دا.

توێژینەوەکە لێکۆڵینەوەی لەئاماری 3261 منداڵی شیرەخۆر کردوە لەهۆنگ کۆنگ لەساڵی 1997دا تا ئەوکاتەی گەشتوونەتە تەمەنی گەورە بەلانی کەمەوە تەمەنی مامناوەد 17.5 ساڵ، بەگشتی 7.5% گۆی گشتی لە3 مانگی یەکەمی ژیانیادا شیری دایکیان خواردوە، بەڵام 40% تێکەڵاوی شیری دایک و قتوویان خواردوە، 50% تەنها شیری قتوویان خواردوە.

توێژینەوەکە گەشتۆتە ئەو ئاکامەی، ئەوانەی شیری سروشتیان خواردوە ڕێژەی کۆلیسترۆڵ و ڕێژەی پرۆتینی چەوری و چڕی LDL لەکاتی گەیشتنیان بەتەمەنی نەوجەوانی بەراورد بەهاوتەمەنکانیان ئاسایی بوە.

توێژینەوەکە لەپێناو سەڵماندنی کاریگەری شیرخواردنی دایک نەبوە ڕاستەوخۆ بەڕێژەی کۆلیسترۆڵ لای نەوجەوانان و هۆکاری جۆنێتی کاریگەری شیری دایک لەسەریان.

بەڵام کریستۆفەر واین لە "پەیمانگای تەندروستی دانیشتوان" لەزانکۆی سانت جۆرج لە لەندەن دەڵێت "ئاکامەکان سەرباری ئەوە دەیسەلمێنێت خۆراکی مانگەکانی سەرەتای ژیان لەکاتی ساوایی‌دا لەوانیە بەرنامەڕێژی جەستە بکات بۆ چۆنێتی هەرسکردنی چەوری و توانای جەستە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ چەوریدا لەتەمەنی گەورەیدا ڕێکخات.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:20 0:00

XS
SM
MD
LG