بڕیاره سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه، له سه‌ر مه‌زارى ئه‌نفالکراوه‌کان له گوندى دێبنه‌ى سنورى گه‌رمیان، مه‌راسیمى 31 هه‌مین ساڵیادى تاوانى ئه‌نفال به‌ڕێوه‌بچێت.
هه‌ڤاڵ ئیبراهیم وته‌بێژى ئیداره‌ى گه‌رمیان، ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد مه‌راسیمى ئه‌مساڵى ساڵیادى تاوانى ئه‌نفال جیاوازتر ده‌بێت له ساڵانى رابردوو، تێیدا نوێنه‌رى په‌رله‌مانى عێراق و هه‌ر سێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ى هه‌رێم و نوێنه‌رى کونسوڵخانه‌ى وڵاتان به‌شدار ده‌بن.
هه‌ڤاڵ ئیبراهیم، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریکاى راگه‌یاند"یادکردنه‌وه‌ى تاوانى ئه‌نفال به چه‌ندین چالاکى جۆراوجۆر ده‌کرێته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ک چالاکیه‌کان تا 21 ى ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بن."
هه‌روه‌ها وتیشى"هه‌ر به‌هۆى ساڵیادى تاوانى ئه‌نفال، سبه‌ینێ 14/4 ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى کۆبونه‌وه‌یه‌کى هێناوه‌ته گه‌رمیان و کۆبوونه‌وه‌که له ئیداره‌ى گه‌رمیان به‌ڕێوه‌ده‌چێت."
رێکخراوه‌کانى بوارى ئه‌نفال هه‌رچه‌نده نیگه‌رانن له به‌ره‌وپێش نه‌چوونى دۆسیه‌کانى په‌یوه‌ندیدار به ئه‌نفال، به‌ڵام ئاماده‌کاریان بۆ به‌شدارى کردن له مه‌راسیمه‌که‌ى سبه‌ینێ 14/4 کردووه.
ئه‌نوه‌ر حه‌مه‌لاو ئه‌ندامى کۆمه‌ڵه‌ى داکۆکى بۆ پرسى ئه‌نفال، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریکاى راگه‌یاند"هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕه به کۆمه‌ڵه‌کان و هێنانه‌وه‌ى ڕووفاتى ئه‌نفالکراوه‌کان داواکارى سه‌ره‌کیمان بووه له‌هه‌رێم و به‌غدا، که‌چى هه‌نگاو بۆ جێبه‌جێکردنى نه‌نراوه."
یادکردنه‌وه‌ى تاوانى ئه‌نفال له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى کوردستان، له‌کاتێکدایه دۆزینه‌وه‌ى گۆڕى به‌کۆمه‌ڵى ئه‌نفالکراوه‌کان له‌ناوچه‌کانى عێراق به‌رده‌وامه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا دوێنێ هه‌ینى گۆڕێکى تر‌ى به‌کۆمه‌ڵى ئه‌نفالکراوه‌کان له‌بیابانه‌کانى سه‌ماوه دۆزرایه‌وه.