Accessibility links

عەدنانی حەمەی مینا: ڕەنگە لەم هەفتەیەدا ئاماژەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن دەربکەون


عەدنانی حەمەی مینا
عەدنانی حەمەی مینا

دانوستاندنەکانی نێوان پارتی دیموكراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆ لە هەرێمی کوردستانی عێراق، تا ئێستا بەرەوپێشچوونێکی ئەوتۆی بە خۆوە نەبینیوە.

سەرچاوەکان لەو سێ لایەنەوە ئاماژە بەوە دەکەن کێشەی سەرەکی لە ئێستادا پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێمە کە هەردوو لایەنی یەکێتی گۆڕان داوای ئەو پۆستە دەکەن، وەک دەشگوترێت پارتی ئامادەیی نیشانداوە تا جێگرێکی تر بۆ سەرۆکی هەرێم زیاد بکرێت، بەڵام بزووتنەوەی گۆڕان ناڕازییە بەوەی جێگرێکی تر دابنرێت بۆ سەرۆکی داهاتووی هەرێم.

عەدنانی حەمەی مینا، ئەندامی شاندی دانوستاندنییەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ دەڵێت لەو وتووێژانەی لەگەڵ پارتیدا کردوویانە و ئەو بابەتانەی لەسەری ڕێککەوتوون وەک یەکێتی پابەندن پێوەی و ئەوەش کە تا ئێستا ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێ نەکراوە پەیوەندی نییە بە یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە، وەک دەڵێت دەشێت هۆکارەکەی "لەسەر هەندێک پۆست بێت لە نێوان برایانی پارتی و بزووتنەوەی گۆڕان."
ئەم ئەندامەی شاندی دانوستاندن ئاماژەش بەوە دەکات پێشتر یەکێتی و پارتی ڕێککەوتوون لەسەر پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم بۆ کاروباری سەربازی و دەشڵێت ئەگەر دواتر گرفتێک دروست بووبێت ئەوا پەیوەندی بە یەکێتییەوە نییە.

لە وەڵامی پرسیارێکی بەڵێن ساڵح سەبارەت بەوەی ئایا پۆستی سەرۆکی هەرێم بۆ هەرێمی کوردستان هێندە گرنگە تا ببێتە مایەی ئەوەی دانوستاندنەکان زیاتر لە شەش مانگ بخایەنێت بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ، بەڕێز حەمەی مینا دەڵێت هەرێمی کوردستان وەک هەرێمێکی فێدراڵی، بە یاسا جێگیر کراوە کە دەبێت سەرۆکێکی هەبێت، وە دەشڵێت "خۆ ئەگەر لایەنە سیاسییەکان گەیشتنە ڕێککەوتنێک و لە پەرلەماندا توانییان ئەو یاسایە هەڵبوەشێننەوە ئەوا ئەمەیان مەسەلەیەکی ترە."

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:30 0:00

XS
SM
MD
LG