Accessibility links

بەریتانیا سزای ئەوانە دەدات کە بەبێهۆ دەچنە ناوچەکانی جەنگ


بە گوێرەی بڕیارێکی نوێ بەریتانی سزای زیندانی هەتا دەساڵی ئەو کەسانە دەدرێت کە دەچن بۆ هەندێ ناوچەی جەنگ ،مەبەستیش لەم بڕیارە بۆ رێگریکردنە لە کاری تیرۆر و هەروها پاراستنی سنوری وڵاتە. هەروەها بڕیارەکە بۆ ریگری کردنە لە هەڕەشەی ئەوکەسانەی کە بۆ بەشداریکردن لە شەڕ دەچنە دەرەوەی وڵات .

ئەوەی جێی ئاماژەی ئەم بڕیارە نوێیەی بەریتانیا ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە لە رابردوودا چووبوونە پاڵ گروپە تیرۆرستیەکان، واتا ئەوانەی لە ریزەکانی گروپی دەوڵەتی ئیسلامی شەڕیان کردبوو ، بەڵکو ئەوانە دەگرێتەوە کە لەمەودوا ئەو کارە دەکەن.

لەو بارەیەوە ساجید جاوید وەزیری نێوخۆی بەریتانیا دەڵیت یاسا نوێیەکە دەسەڵات دەداتە هێزەکانی پۆلیسی وڵات بۆ ریگریکردن لە پیلانی تیرۆرستی پێشوەخت و هەروەها یاساکە دڵنیای ئەوە دەدات کە ئەوانەی هەوڵی زیان گەیاندن پێمان دەدەن، لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت و سزای رەوایانە دەدرێن.

XS
SM
MD
LG