سه‌رۆکی تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یپ ئه‌ردۆغان گوتی پلانی هه‌یه تاو و تۆی ئه‌گه‌ری کرداری له‌شکری تورکیا له سوریا دا بکات کاتێک دووشه‌مه بۆ وتووێژ له گه‌ڵ ڤلادمر پوتن سه‌ردانی رووسیا بکات، وه‌ک ئاژانسی په‌یامنێری ریا له رووسیا ڕاپۆرتی کرد.
ئه‌ردۆغان بڕیاری داوه که شه‌ڕه‌ڤانانی کورد له خۆرهه‌ڵاتی رووباری فورات له سوریا تێکبشکێنێت و پاره‌که گوتی ئاماده‌کارییه‌کان ته‌واون بۆ ئه‌وه‌ی کردار ئه‌نجام بدات.
تورکیا، یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل وه‌ک دوژمنی خۆی چاو لێده‌کات و له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوو له ڕێگای هه‌ڵمه‌تی له‌شکری ده‌ستی خستۆته نێو سوریا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شه‌ڕه‌ڤانانه له رۆژئاوای رووباری فورات ده‌ربکات.
ئه‌ردۆغان گوتی: "ئاماده‌کارییه‌کانی ئێمه له سه‌ر سنوور ته‌واوبوونه، هه‌ر شتێک بۆ ئه‌نجامدانی کرداری له‌شکری ئاماده‌یه. ئێمه ده‌توانین هه‌ر کات ئه‌و کرداره ده‌ست پێبکه‌ین. ئه‌من له سه‌ردانم بۆ ڕووسیا ئه‌و بابه‌ته له گه‌ڵ مه‌سه‌له‌کانی تر ڕوو ده‌ر ڕوو له گه‌ڵ پوتین ده‌هێنمه گۆڕێ."