Accessibility links

شاندێکی پزشکانی بیانی هاوکاری تەندروستی پێشکەش بە دهۆک دەکەن


سەندیکای پزیشکانی ئەمەریکایی و ڵاتانی تری بیانی کە لە 15 کەس پێکهاتوون هاوکاری تەندروستی پێشکەش بە پزیشکانی دهۆک دەکەن و بۆ ماوەی یەک ساڵ ئەم هاوکارییانە بەردەوام دەبن.

ئەم سەندیکای پزیشکانە سەردانی کەمپی پەنابەرانیش دەکەن بەمەبەستی هاوکاری کردنی لایەنی تەندروستی ئەو پەنابەرانە.

دکتۆر نزار عیسمەت بەرێوەبەری گشتی تەندروستی دهۆک خۆشحاڵی خۆی دەربڕی لەمەڕ هاتنی ئەو شاندە و هاوکارییەکانی بۆ پارێزگاکەی.

ئامانجی ئەو شاندە پڕکردنەوەی بۆشاییە تەندروستییەکانە لە پارێزگاکە.

پەیامنێرمان سەلام باڵایی لەم بارەیەوە زانیاری زیاترمان دەداتێ

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:01:42 0:00

XS
SM
MD
LG