به‌رپرسانى که‌رکوک، لێدوانى هه‌ندێک په‌رله‌مانتارى عێراق ره‌تده‌که‌نه‌وه، که‌گوایه ئه‌بوبه‌کر به‌غدادى خه‌لیفه‌ى داعش هه‌وڵى هه‌ڵاتن له سوریاوه بۆ ناوچه‌که‌یان بدات.
ئه‌حمه‌د خورشید ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى قه‌زاى حه‌ویجه ، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریکاى راگه‌یاند"گه‌ر داعش هه‌وڵى هێنانى به‌غدادى بۆ سنورى حه‌ویجه بدات، ده‌بێت پێشوه‌خت زه‌مینه سازى بۆ بکات و ناوچه‌یه‌کى ئارامى بۆ دابین بکات."
به‌پێى وته‌ى به‌رپرسه‌که‌ى عێراق، هیچ زه‌مینه‌سازیه‌ک له‌لایه‌ن داعشه‌وه بۆ هێنانى به‌غدادى له‌ئارادایه نییە، وتى"ماوه‌ى مانگێکه هێزێکى گه‌وره‌ى پۆلیسى فیدرالى هاتونه‌ته ناوچه‌که و دۆخه‌که‌یان کۆنترۆڵ کردووه."
هه‌رچه‌نده هێزه عێراقیه‌کان ته‌واوى حه‌ویجه‌یان کۆنترۆڵ کردووه، به‌ڵام هێشتا چه‌کدارانى داعش له‌ناوچه‌که‌دا ماون و جم و جۆڵ و چالاکیان هه‌یه، به‌تایبه‌ت رۆژى پێنجشه‌مه‌ى رابردوو له‌باشورى که‌رکوک هێرشیانکرده سه‌ر هێزه عێراقیه‌کان.
نازم که‌هیه رێکخه‌رى پێشووى په‌یوه‌ندیه‌کانى نێوان پێشمه‌رگه و حه‌شدى شه‌عبى که ئێستا باره‌گاکه‌ى له‌باشورى که‌رکوکه، ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد له هێرشه‌که‌ى رۆژى پێنج شه‌مه‌ى داعش دا، 3 پله‌دارى عێراقى کوژراون و 27 پۆلیسى فیدراڵیش برینداربوون.
ناوبراو وتى"ماوه‌ى سێ کاتژمێر شه‌ڕ بووه، شه‌ڕه‌که زۆر قورس بووه."
پێشتر میدیا عێراقیه‌کان له‌زارى په‌رله‌مانتارانى عێراقه‌وه بڵاویانکرده‌وه، گوایه به‌غدادى هه‌وڵى هه‌ڵاتن ده‌دات له‌سوریاوه بۆ سنورى حه‌ویجه و قه‌زاى خورماتوو.