Accessibility links

سەرتیپ جەوهەر : بۆچی دووای وتارەکەی مەسعود بارزانی رێککەوتنەکە کرا بۆ پێشتر نەکرا


دووای چەندین مانگی وتوێژی نێوان پارتی ویەکێتی لەسەر ڕازی کردنی یەکێتی بۆ بەشداری کردنیان لە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوواجار لە ڕێگەی وتەبێژی یەکێتییەوە ڕاگەیەندرا کە پارتی و یەکێتی ڕێککەوتوون.

لە وتووێژێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا ڕۆژنامەوان سەرتیپ جەوهەر باس لەوە دەکات کە قسەی زۆر لەسەر ئەوە دەکرێت کە رێکەوتنەکە هیچ شتێکی تازەی تیا نەبووە بۆ یەکێتی، دەڵێت "ئەگەر وا بێت هەموومان تووشی سەرسوڕمان دەکات"، سەرتیپ پێی وایە یەکێتی دەیەوێ کە هاوبەشێکی سەرەکی بێت لە حکومەت و لە بڕیارە گرنگەکانی دەرهەق بە داراییو نەوت وئاسایشو پەیوەندییەکانی دەرەوە، هەر لەسەرەتاشدا ئەوە لێدوانی وتەبێژەکانی بووە، بەڵام ئەوەی باس دەکرێت یەکێتی پۆستێکی لەوانە وەرنەگرتووە کە باسی دەکردن، وەک وەزارەتی ناوخۆ، ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی، دارایی، پەیوەندییەکانی دەرەوە، بەڵام هیچ لەوانەی تیا نییە، لەو بارەیەوە سەرتیب دەڵێت "هێشتا وردەکاری ئەو ڕێککەوتنە لەبەر دەست نییە، بەڵام خوێندنەوەی جیا دەکرێت بۆ وتارەکەی سەرۆکی پارتی، ئایا ئەوە هەڕەشەبوو بۆ یەکێتی، وا یەکێتیش رەزامەندی نواندو رێکەوتنی راگەیاند، یان پەیوەندی بە تێکشکاندنی ئەو هەوڵەی نێچیرڤانەوە بوو لە مەڕ رێکەوتنی نێوان پارتی و یەکێتی."

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:04 0:00

XS
SM
MD
LG