Accessibility links

ڕەوا حاجی : ئەنجامی ھەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا بە ئاکپارتی گوت ئەگەر بەخۆیدا نەچێتەوە، ئەوا گورزێکی کوشندەی بەردەکەوێ


ڕەوا حاجی ڕۆژنامەنووس و شارەزا لە سیاسەتی تورکیا، جیاوازی لە نێوان ھەڵبژاردنی ئەمساڵی شارەوانییەکانی تورکیا لەگەڵ هەڵبژاردنی ڕابردوودا دەکات.

لە میانەی وتووێژێکی تایبەت لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا بەڕێز حاجی دەڵێت "ھەڵبژاردنی ئەمساڵی شارەوانییەکانی تورکیا (٢٠١٩) لەگەڵ ھەڵبژاردنی پێشوو (٢٠١٤) کۆمەڵێک سوپرایزی تێدابوو. بۆ نموونە لە دەستدانی ئانکەرە و ئەستەنبۆڵ لە لایەن ئاکپارتییەوە و لە دەستدانی شەرناخ لە لایەن ھەدەپەوە."

وە دەشڵێت "تورکیا دوو پایتەختی ھەیە، پایتەختی بازرگانی و سیاسی، پایتەختە بازرگانییەکەی ئەستەنبوڵە و وە پایتەختە سیاسییەکەی ئانکەرەیە، ئەم ھەڵبژاردنە سەلماندی ئەگەر ئاکپارتی بە خۆیدا نەچێتەوە، ئەوا گورزێکی گەورەی بەردەکەوێت و ئەگەری زۆر ھەیە لە ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی و شارەوانیشدا، کۆنتڕۆڵەکە لەدەستبدات."

لە وەڵامی پرسیارێکی دەنگی ئەمریکادا لەبارەی کاندیدێکی ھەدەپە.. کە بۆچی ساڵی ٢٠١٤ ئیمامئۆغڵو نەیتوانی شارەوانی ئەستەنبوڵ بەدەستبهێنێت و لە ٢٠١٩ توانی، بەڕێز حاجی گوتی "ھیچ شتێک لە کاندیدەکە نەگۆڕاوە، بەڵام ئەوەی وایکرد ئیمامئۆغڵو سەرکەوێ، کوردەکان بوون کە پشتگیرییان کرد، چونکە سیاسەتی ھەدەپە لەم ھەڵبژاردنەدا بە شێوەیەک بوو کە بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە لە ڕۆژھەڵات و باشوور دەبنە دەسەڵات، وە دەبنە رێخۆشکەر بۆ گۆڕینی دەسەڵات و ئەنجامەکەشی ئەوە بوو کە ئەستەنبوڵ و ئانکەرە لە دەستی ئاکپارتی ھێنرانە دەرەوە".

ھەر لەم گوتووێژەدا کە نارین ڕۆستەم لەگەڵیدا سازیداوە رەوا حاجی ئەو ھۆکارانە دەخاتە ڕوو کە وایان لە هەدەپە کردووە نەتوانێت متمانەی شارە کوردییەکان بەدەستبهێنێت. ئەو دەڵێت " دوای شەڕی خەندەق کە لە شارە کوردییەکان لە شرناخ و وان و ماردین کرا، وایانکرد خەڵک بێزار بێ لەو شەڕانەی یەخەی شارە کوردییەکانی گرت و وە جگە لەمە ئاکپارتی لەبەرئەوەی پارەی لەژێر دەستدابووە، ھەوڵی زۆریداوە بۆ ئەوەی دەنگی کوردەکان بەلای خۆیان ڕابکێشێ، بەو مانایەی ئێوە ئەگەر خۆشگوزەرانی و ئاوەدانکردنەوەتان دەوێت و ئێمە بۆتانی دەکەین، ئەمەش ھۆکار بوو بۆ لە دەستدانی دەنگەکانی ھەدەپە لە ناوچە کوردییەکاندا".

تەواوی گوتووێژەکە لەم فایلە دەنگییەی خوارەوە، گوێبیست بن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:40 0:00

XS
SM
MD
LG