Accessibility links

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان چاوی بە گەورە ئیمامی ئەزهەر دەکەوێت


ڕۆژی سێشەممە سەرۆکی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گوتێرس ئاگاهی لەمەڕ زیادبوونی ڕقوکینە لە موسڵمانان دا، ئەمەش کەمتر لە مانگێک دوای هێرشە کوشندەکانی کرانە سەر دوو مزگەوتی شاری کرایست چێرچ لە نیوزیلاند کە تیایدا 50 کەس کوژران.

ئەم لێدوانەی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە میانەی وتارێکیدا بوو کە لە ئەزهەر، گرنگترین دامەزراوەی ئاینی جیهانی ئیسلامی سوننە، لە قاهیرە پێشکەشی کرد. گوتێرس چاوی بە ئەحمەد ئەلتەیبی گەورە ئیمامی ئەزهەر کەوت ، ناوبراو گوتیشی لە سەرانسەری جیهان تەوژمی ڕوو لە هەڵكشاوی دژ بە ئیسلام بەدی دەکەین هەروەها دژ بە جولەکە و نەژادپەرستی بەرامبەریان لە زیادبووندایە.

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریشی دا لەمەڕ زیادبوونی وتاری هاندەری ڕقوکینە و گوتیشی ئەم جۆرە وتارانە بەخێرایی تەشەنەکەردنی ئاگر لە سۆشیال میدیاکانەوە بڵاودەبنەوە و ئەم رڕوتە لە نێو وڵاتانی دیموکراتیە لیبراڵ و ستەمکارەکانیشدا ڕووی لە زیادبوون کردووە.

XS
SM
MD
LG