Accessibility links

بڕیارە بۆتەفلیقە دەستبەرداری پۆستەکەی ببێت


خۆپیشاندەرانی جەزائیری و ڕێبەرانی ئۆپۆزیسیۆنی وڵات ڕۆژی سێشەممە بە ئاگاهییەوە پێشوازیان لە راگەیاندنەکەی سەرۆک عەبدول عەزیز بۆتەفلیقە کرد سەبارەت وازهێنانی لە کورسی دەسەڵات و دەڵێن تەنها راگەیاندن گرنگ نییە.

سەرۆک وەزیرانی یپێشوی جەزائیر و بزوتنەوەیەکی ئیسلامی میانڕەو لە نێو دەنگە ئەو دەنگە زوڵاڵانەدا بوون کە ڕەخنەیان لەو ڕاگەیاندنەی سەرۆکی جەزائیر گرت .

ئاستی بەرەنگاربوونەوە لە نێوان دەستوپێوەندەکانی عەبدول عەزیز بۆتەفلیقە و سەرۆکی سوپای جەزائیری زیادی کردووە، لە کاتێکدا کە سەرۆکی سوپای وڵات لە بۆتەفلیقە هەڵگەڕایەوە بە هۆی ناڕەزاییە جەماوەریەکانی دژ بە حوکمڕانی سەرۆکی نەخۆشی جەزائیری کە بۆ ماوەی 20 ساڵە حوکمڕانی ئەو وڵاتە دەکات.

لە ئاکامی زیادبوونی ناڕەزاییە جەماوەرییەکان، دوێنێ عەبدول عەزیز بۆتەفلیقە ملکەچی فشارەکان بوو، بڕیاری دا دەستبەرداری دەسەڵات بێت و هەتا کۆتایی خولی سەرۆکایەتیەکەی لە دەسەڵتدا دەمێنێتەوە کە 28 ئەم مانگە کۆتایی پێدێت. بەڵام خەڵکانی ناڕازی لە جەزائیر لەوە دەترسن کە ئەم هەنگاوەی سەرۆکی هەنوکەی جەزائیر رێخۆشکەر بێت بۆ دانانی جێگرەوەیەک کە عەبدول عەزیز خۆی دەستنیشانی کردبێت ، لە بری ئەوەی گۆڕانکاری بە شێوەیەکی دیموکراسیانە رووبدات.

XS
SM
MD
LG