Accessibility links

ئاکەپە ناڕەزایی لەسەر ئەنجامەکانی ئەستەنبوڵ ڕادەگەیەنێت


ڕۆژنامەی حورییەت ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند پاش ئەوەی کاندیدێکی ئۆپزسیۆن بە پێی دواین ئامارەکان سەرکەوتنی بەدەست هێنا، پارتی ئاکەپەی تورکیا بڕیاری داوە سکاڵا لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی خۆجێهی لە هەر 39 ناوچەکەی ئەستەنبوڵ پێشکەش بکات.

لە ئەستەنبوڵ کاندیدی شارەوانی ئۆپزسیۆنی سەرەکی پارتی گەلی کۆماری ناسراو بە جەهەپە، ئەکرەم ئیمامئۆغڵو و بەرهەڵستەکەی سەرۆک وەزیری پێشوو بینالی یەلدەرەمی ئاکەپە، هەردووکیان ڕایانگەیاند کە ئیمامئۆغڵو بە نزیکەی 25 هەزار دەنگ لە پێشە. پێش ئەوە هەردوو پارتەکە سەرکەوتنیان ڕاگەیاندبوو.

ئاکەپە ڕایگەیاندبوو مافەکانی خۆی بەکاردەهێنێت بۆ سکاڵاتۆمارکردن لەسەر ئەنجامەکان و ناڕێکوپێکی لە دەنگدانەکەدا.

XS
SM
MD
LG